#ئالان_حەمە_سەعید وەک باوکێک بەشداری لە کۆبینەوەی دایک و باوکان دەکات.
سەرپەرشتیاری بەڕێزی قوتابی سڵاوتان لێبێت :
بەسوپاسەوە داوات لێدەکەم بەشداربن لە کۆبوونەوەی دایکان و باوکان کە لە قوتابخانە ئەنجامدەدرێت ، گوێگرتن لە بەرێوەبەر و مامۆستایان و بەهەند وەرگرتنی تێبینییەکانیان دەبێتە هۆکاری ئاگاداربوونت لە دۆخی منداڵەکەت لە قوتابخانە لە هەموو ڕوویەکەوە. گرنگ نییە لە چ پلە وپۆستێکیت ، گرنگ نییە بازاڕ و دوکان و شوێنی ئیشەکەت چییە، گرنگ منداڵەکەتە لێی بەئاگابیت و گوێبیستی مامۆستاکانی بیت کە بەدڵسۆزییەوە ئەرکی پەروەردە و فێرکاری منداڵەکەت دەگرنە ئەستۆ، سەرقاڵیت هەرچی بێت منداڵەکەت لەیاد مەکە .
ئەمڕۆ من چوومە کۆبوونەوەی بەخێوکاری قوتابیان، وەک باوک نەک وەک وەزیری پەروەردە، بەرێزیشتان بەگرنگییەوە بەشداربن.
ئالان حەمەسەعید
٢٠ ی ١١ ی ٢٠٢١
@zanyari_wazarati_parwarda