چارەسەرکردنی گرفته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له قوتابخانه‌كانی چاكسازی و گرفتی نه‌وجه‌وانان دەخرێتە بەرباس
ئه‌مڕۆ دووشەممە رێکەوتی ۲۰ی۱۲ی۲۰۲۱، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری بریکاری وەزارەت و به‌رێوه‌به‌ری گشتی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی و باخچه‌ی ساوایان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلاندانانی په‌روه‌رده‌یی، پێشوازی لە به‌رێز خاتوو "كوێستان محمد" وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و شاندێکی یاوەری کرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كرا، هەروەها باس له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له قوتابخانه‌كانی چاكسازی و گرفتی نه‌وجه‌وانانی سزادراو و راگیرا‌و و منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت کرد.