کاک ( دەریا موحسین ) خەڵکی هەڵەبجەیە و قوتابی پۆلی یازدەیەمی ئامادەیی پیشەسازیی هەڵەبجەیە، پێش چەند رۆژێک بڕی ٧٥٠٠ حەوت هەزار و پێنج سەد دۆلاری دۆزیبوەوە و گەڕاندیەوە بۆ خاوەنەکەی. ئەمشەو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ ئەنجامدا و سوپاسی ڕەوشت بەرزی و مرۆڤدۆستیەکەیم کرد، نموونەتان زۆر بێت و خوای گەورە پاداشتان بداتەوە. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە ۱۷ی۷ی۲۰۲۲ 2.3K views22:15