2023-01-16 19:20:50
باسێک لەسەر قرتاندنی پیتی هەمزە "ئـ": پیتی نەبزوێنی
هەمزە(ئـ)، یەکێکە لە ۳۴ پیتی ئەلفبێی زمانی کوردی. ئەم پیتە لە سەرەتا و ناوەڕاستی وشەکاندا دەنووسرێت.
بۆ نموونە:
ئازاد، ئاوات، ئەستێرە، ئامانج
بێئاکار، سەرئێشە، ڕۆژئاوا، سەرئاو
هەروەکوو نموونەکانی سەرەوە بینیمان، پیتی
هەمزە(ئـ) دەتوانێت لە سەرەتا و ناوەڕاستی وشەکان بنووسرێت.
کاتێک پیتی
هەمزە(ئـ) لە ناوەڕاستی وشەدا هاتبوو و لەنێوان دوو پیتی بزوێندا نەبوو دەتوانێت بقرتێت، لەبەر ئەوەی هیچ کاریگەرییەک لەسەر واتا و مەبەست و هەروەها لەسەر دروستیی ڕێنووسی وشەکە دانانێت.
بۆ نموونە:
ڕۆژئاوا ڕۆژاوا
سەرئێشە سەرێشە
تێبینی یەک: ئەگەر پیتی
هەمزە(ئـ) لەم جۆرە وشانەدا نەشقرتێنین هیچ کێشەیەک دروست ناکات، بەڵام باشترە بیقرتێنین لەبەر ئەوەی ئەم بابەتە لە ئێستادا وەک یاسایەکی لێ هاتووە و بۆ ئەوەی لە ڕێنووسی یەکگرتوو نزیک ببینەوە دەبێ ئەم یاساش جێبەجێ بکەین.
تێبینی دوو: بۆ وشەیەک وەکوو
"قوڕئان"، ئەگەر پیتی هەمزەی لێ بقرتێنین تەواو واتای وشەکە دەگۆڕێت و وشەیەکی بێواتا دروست دەکات.
قوڕئان قوڕان
کاتێک کە پیتی
هەمزە(ئـ) لە ناوەڕاستی وشەدا، لەنێوان دوو پیتی بزوێندا هات، نابێ بقرتێت، لەبەر ئەوەی لە زمانی کوردیدا هیچکات دوو پیتی بزوێن دوابەدوای یەک نایەن.
بۆ نموونە:
بێئاکار بێاکار (دوو پیتی "
ێـ" و "
ا" بزوێنن.)
سائەقڵ ساەقڵ (دوو پیتی "
ا" و "
ە" بزوێنن.)
یەکێک لە کێشەکان کە ئەم قرتاندنە دروستی کردووە ئەوەیە کە هەندێک لە کوردینووسان دێن هەمووکات دەیقرتێنن.
بۆ نموونە دەنووسن:
درۆەکات. درۆ ئەکات.
هەڵەکەی ئەوەیە کە هاتووە پیتێکی بزوێنی خستووەتە سەرەتای کاری "
ئەکات" و ئاوا نووسیوێتی "
ەکات". هیچکات پیتە بزوێنەکان لە سەرەتای وشەوە نانووسرێن.
نووسین و ئامادەکردن: سینا ڕەحیمپوور @wiseykurdi1
938 views16:20