رۆژێك له ناوه‌ڕاستی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ براده‌رێكم ، قسه‌كانی پێ بڕیم و پێی وتم شێوه‌ت زۆر ئارام به‌خشه و روخسارت جوانه به‌رده‌وامیم به قسه‌كانم دا ئه‌و رۆژه تێپه‌ڕی ، چه‌ندین مانگیش تێپه‌ڕی ، كه‌چی هێشتا وشه‌كانیم بیره هه‌ر كات سه‌یری ئاوێنه ده‌كه‌م به‌هۆیه‌وه زه‌رده‌خه‌نه ده‌كه‌م ، له‌ناخه‌وه سوپاسگوزارم وشه‌كان ئاوامان لێده‌كه‌ن یان ده‌بنه خالێكی سپی و هه‌میشه به‌دڵه‌وه ده‌بن ، یانیش ده‌بنه ڕه‌ش و دڵمان هه‌ڵده‌كۆڵن و هه‌رگیز ناسڕدرێنه‌و. 1.2K views14:20