ئەوکاتەی لێرە رۆیشتی، لەناکاو دونیا پڕبوو لە تۆ شەقامەکان لە خۆوە ئەو کەسانەیان ئەھێنایە پێش کە لە جوڵەو قسەکردندا لە تۆ ئەچوون، شوێنی کارەکەم پڕبوون لە رەنگی چاوەکانت، کافێکەی گەرەکەکەشمان بۆنی تۆی گرتبوو، ھەرگیز نەمدەزانی مرۆڤێک بەو ئاسانییە دەتوانێت ببێتە دونیای کەسێک. دونیا چەند سەیرە ئازیزم، نادادپەروەریەکەشی لەوێدایە کە ئێستا من لە دونیاکەی تۆیا ئەژیم بێ تۆ. 3.6K viewsᵃᵛⁱⁿ ᵐᵘʰᵃᵐᵃᵈ. ♡゙, 22:10