بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی چەناڵ لەکانگای دڵمانەوە پیرۆزبایی لەهەموو موسڵمانانی جیهان بەگشتی و لەئەندامان لەبرایان و خوشکان بەتایبەتی دەکەین و پێتان دەڵێین (تقبلاللهمناومنکم)، هیوادارین ئەو تاعەت و پەرستشانەی لەو مانگە پیرۆزەدا ئەنجاممان دا ببێتە گڕوتینێک بۆ ئەوەی زیاتر و زیاتر لەخزمەتی قورئانی پیرۆزدا بین ..
لە الله تعالی داواکارین رۆژوو و نوێژ و بەخشین و هەموو عیباداتەکانی لێ قبوڵ کردبین و خۆمان و دایک و باوکمان لە بەخشراوانی مانگی ڕەمەزاندا بین و لە ژێر ڕۆشنایی ﴿وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ﴾ تاوەکو مردن بەردەواممان بكات لە بەندایەتیمان بۆ پەروەردگارمان ..