Get Mystery Box with random crypto!

سەيرە !! د ڵ بەو نەرميەی خۆيەوە بێ عەڕش و بێ شكۆ فڕێدراوەتە لا | خۆر ھەڵات '❥︎

سەيرە !!
د ڵ بەو نەرميەی خۆيەوە بێ عەڕش و بێ شكۆ فڕێدراوەتە لای چەپێك لەگەڵ ئەوەشا كەنە سەربازێك هەيە نە شەڕكەرێك نەهێزێكی هەيە نە چەكێك بەڵام هەركاتێك بيەوێت
گزنگ لەچاو هەڵدێنێ وئاويش لەچاو دێنێتە خوار
هەركاتێك بيەوێ گوڵ لەلێو دەپشكوێنێت
بزەش لەلێو دەتۆرێنێ هەركات بيەوێ ئۆخەی ئەبەخشێ و ئۆقرەش قڕئەكات
بەڵێ !!!ئەوە د ڵە لەو بەندينخانە ئێسكبەندە هەركات بيەوێ فەرمانێك بات
عەقڵ لەو تاجی سەرە دۆش دا ئەمێنێ و باجی فەرمانەكەی د ڵ ئەدات
#xor_hallat