Get Mystery Box with random crypto!

سەلامێکت بەدەم بادی سەباوە بنـێرە بــۆ دڵـم سـەدجار شکاوە وەف | یاری من

سەلامێکت بەدەم بادی سەباوە
بنـێرە بــۆ دڵـم سـەدجار شکاوە

وەفاتت کرد و ڕۆیشتی لەلای من
کـەچـی ناوت وەکو جاران لەناوە

هەتا بێ باخی ڕووخسارم ئەبێ گەش
بـەفـرمـێـسکی فـیــراقت ئــــاو دراوە

هەتا مابووی لەتۆ دوور بووم عەزیزم
ئــەمێستاش ئــاگری دووریـت بـەتاوە

لەباخی دیدەنیت وا بولبولی دڵ
ئـــەنــاڵێنێ ، ئــەگـریێ تاوە تاوە

وەرە و با تێر ببینم ڕووت ، لەبەر ئەو..
هـەموو ئەشکەی کەبۆ دووریت ڕژاوە

وەرە و با کەم بکا شیوەن دڵی من..
ئــەگەر مــابــێ بــەیادی تۆوە ماوە

بەدڵ نەمدیوە دڵخۆشبێ دڵی من
لەئەو ڕۆژەی لەچاوت دوور خراوە

ئەگەرچی خۆ لەشوێن پێی تۆوە دوورم
غــوڵامـێــکــم پــەنــام بــۆتـۆ هــــێنــاوە

ئــیتر لام وابـــوو دەســتم نــاگری تۆ
کەچی دەستی وەفات لێم بەرنەداوە

حەزم وابوو کەئەمشەو لێرە بایەی
لــەخزمەتـــتا دڵ و گیان نێمە لاوە..

هـــەتـاکو بەربەیان بیکەم تەوافت..
بسوتێ لەش بەدەم شەوقی چراوە

بڵێم ئۆخەی فەنا فی تۆیە (ماتی)
دڵێکی بــوو ئەویش ئێستا نەماوە.


#ماتی