Get Mystery Box with random crypto!

بوچی هەمیشە ئازار دەدریێن؟ بۆچی دەبێ دڵــمان بشکێنن، بۆچی دەبێ | 🦅ئـــەوێـــنـدار🦋

بوچی هەمیشە ئازار دەدریێن؟
بۆچی دەبێ دڵــمان بشکێنن،
بۆچی دەبێ خەفەتمان، پێ بدرێت ؟
بۆچی دەبێ هەموو شەوێک چاوەکانم باران ببارێنی و خاکی سەر گۆناکانم ئاوڕژێن بکەی؟
بۆچی و بۆچی و هەزاران بۆچی
کە بێ وەلامن!

ئەی ئێمە بونێک نین لەم زەمینەیەدا
ئەی ئێمەش مرۆڤێک نین. زیندویێک نین نابێ ئێمە دلخۆش بین.
ئەی ئێمەش نابێ ژیانمان پرشنگداربێ..!

تکایە با بەس بێ بەس تکایە با کەمێ خۆشی و شادیش بۆ هندێک بونەوەر هەبێ!
تکایە با ئەوانیش پێبکەنن و خۆشبەخت بن. تکایە با لێرەوە فکر هەبێ
لە پێش کردنی هەر جورە قسەیک..
چونکە؛ دل ئەو پارچە گۆشتە هەستیارەیە، بە بچوکترین
پڕوشکی ئاگر داخ دەبێ...

ئەیوب شێروانی
خوێندەوە ؛ ئەحمەد حەسەن