Get Mystery Box with random crypto!

ئەم تەنهاییە؛ دەمترسێنێت هەموو کاتێک کە هەوڵ دەدەم ڕزگاربــم ل | 🦅ئـــەوێـــنـدار🦋

ئەم تەنهاییە؛ دەمترسێنێت
هەموو کاتێک کە هەوڵ دەدەم
ڕزگاربــم لێی،
لە ترسی مرۆڤەکانەوە
دەگەڕێمەوە بۆی!

ڕاستە تەنهاییم خۆشناوێت
وە هیچ کات نەمویستووە،
بەڵام تێکڕای کاتەکاتم،
کە تەنهام باشترم.
مرۆڤەکان؛ تـەنها هیلاکی بوونیان پێداوم

ئیتر شوێنی ناوەوەی چەپی سینگم
کە پارچە سەرەکییەکەی جەستەمە
پڕی برین و شکان دەبێتەوە!
بەم شێوەیە
تەواوی ئازارەکانم،
لەژێر سێبەری خۆمدا دەشارمەوە !

ئەو کاتەی دەشکێم
زمانم وەک دەستی کەسێکی
زۆر سەرقاڵ و کارکەر لەکاتی ئیشدا
دەگیرێت..

ئەیوب شێروانی