Get Mystery Box with random crypto!

تـــۆ ئەم ئێسق و پروسکانەی ژێر پێستم تێکڕای خاپوور و وێرانت کر | 🦅ئـــەوێـــنـدار🦋

تـــۆ ئەم ئێسق و پروسکانەی
ژێر پێستم تێکڕای خاپوور و وێرانت کردوون!
تــۆ لە قەراغی ماڵئاوییەکەت
نرخ و قەدری منت لوولداوە و فڕێداوە.
هیچ لەلات بە بەها نەبووم.
تۆ مرۆڤی چرکە سەختەکان؛ نەبوویت!
مرۆڤی چرکەسەختەکان دیارن و بەزر نین.

ئەو کاتانەی هیلاک و خەمباربووم
و ئازار و برینەکانمم، لەناو تەم و ڕەشایەتیدا، دەشاردەوە و لەیەک مێز
بەرانبەر دۆڕان دانیشتبــــووم.
تۆ لەکوێ بوویت؟

هەزار جار حاڵخراپیم
زۆر ناخۆشتر و درێژتر بووە
بۆ یەکجاریش دڵـــم نەهاتووە زمانـم بۆ دڵخۆشیت جۆرە بەهانا و بیانوویەک دروست بکات!

ئەم حاڵ و خراپییەی خۆم
هەموو کات لەگەڵ خۆم،
بۆ ژێر زمانم ماندووکردووە،
تا تۆ هەمیشە بەباشی بمبینیت.

ئەیوب شێروانی