Get Mystery Box with random crypto!

ونبوومە لە ناو غەمێکی گران ڕێم گیـــراوە! ئەمە کەی ڕەوایە ئ | 🦅ئـــەوێـــنـدار🦋

ونبوومە
لە ناو غەمێکی گران
ڕێم گیـــراوە!
ئەمە کەی ڕەوایە
ئەم هەموو ئازارە!

ئێستاش؛ جەرگ و هەناوم،
هەمووی ئاگرە.
لە هەموو لایەک، تاریکە شەوە
شەکری یادەکانـی تۆ؛
بە لێزمە دەبارێتە سەر گیانم.
هەر لەو کاتە
بە خەیاڵی باڵات
لەسەر پەڕی یادەکانت
سڵاوێکت بۆ دەنووسم،
تۆش هەموو جارێک لە دوورەوە تێدەپەڕی!
منیش؛ بە شەرمە نیگایەک لێت دەڕوانم ..

ئەیوب شێروانی
کتێبی | پێدەشتی نەهامەت.