Get Mystery Box with random crypto!

پاش چەندین ساڵ لەگۆڕدا لاشەکەی وەک خۆی ماوەتەوە. . مامۆستا شێخ | ☆بـێـــلو✩

پاش چەندین ساڵ لەگۆڕدا لاشەکەی وەک خۆی ماوەتەوە.
.
مامۆستا شێخ موحسینی موفتی لەکتێبی (گەوهەری حەقیقەت) بەرگی دوو لاپەڕە 191 سەبارەت بە باپیرم شێخ تائیبی کوڕی حەزرەتی شێخ عومەری زیائەدینی نەقشبەندی بیارە نووسیویەتی (مەرحومی شێخ تایب کە چەندین نامەی حەزرەتی عەلائەددین هەیەکەکاری خێرو ئامۆژگاری موسوڵمانانی پێ سپاردووە لەناوچەکاندا ، هەروەها جنابی شیخ تایب چەندین نامەی بۆحەزرەتی شێخ عثمان ئەنارد، ئەمەش نموونەیە لەسەر خۆشی پەیوەندی میانی حەزرەتی شیخ عثمان وشێخ تایبی مامی ، کەبەهەستێکی ناسکەوە ، بەم شیعرە وەڵامی نامەیەکی مامی دەداتەوە کە لەبەرگی یەکی لاپەڕە(٤٩)دا دەفەرمێ :
مـــــامە گــیـــان چۆنە حــــــاڵی شارەزوور
سەوز سورە ، گــوڵاڵـــەی پــــــڕ نـــــــوور؟
.
هـــــاتونەوە نەوبەهاری قەوس قـــــــەزەح
گـــــــوڵــە زەرد ڕواوە ، لالـــــــــــە ســـــوور.
.
یـــانە هێشتا وەکــــوو دەروونی ئـەمـــــــن
کـەژ و کــــــێووی بە بــــــەفری مەستوور.؟
.
پــــــڕ تــەم و گـــەرد و تــــــــۆز و یوڵغــارە
وەک دڵی پــڕ تــەمی لــــــە شـــــادی دوور.
.
یــا بـــە بـــــــارانی ڕەحــــــمەتی خــالـــیــــق
وەک جینان پـــڕ لــــە نوور و حوور و قسوور.
.
بـــاخــــی لای مــــــاڵـــەکـــەت نـــە کـــێڵاوە
بــە تــــــــەمـــاتە و پیاز و چۆنەر و تــــوور ؟
.
یـــا بــــــــە سەمسۆنی شـــاوری عـــەتــرین
تـــێــــر و پــــــــاراوە گـــوڵی خـــوا و ژوور.
.
بـــەڕەزا پــەخش نییە بـــەسەر شـــــاخـــــا
تــــاشی دڵ هــــەر ئـــاشی غــەم مەشهوور .
.
نــە وەنــەوشــــەو نـــە سۆسن و نـــەسرین
نـــە هـــەڵاڵـــە بــرم ، نــــە بـــێنی چـــنوور .
.
حـــازری کــــە چـــڵاو و نــان و کـــــــەباب
جووجەڵە و بێچووە پۆڕ و گۆشتی چتووڕ.

جـــا ســــوار بین بــــە سەیر و ڕمـــبــــازی
مـــاینە بـــۆری ئــــەسیلی نــاوی (جبوور )
.
کـــەوتووە ئـــاوی ئـــاشی تــــەبعی ڕەوان
وشک و بێ مــــەزە و لــــــە مەعـنی دوور .
.
یــــــاڕەب تـــــــۆبـــــە بێ لــــــە دەربارەت
ڕووی زەرد و ڕەشـم هێـــــنایــە حــــــزوور.
.
من گــــونــــاهبــار و زارم و عـــــیسیان بار
مــــلکەچ و پڕ خــــــــەتا بە کێوو و کروور .
مەرحوومی شێخ تایب بەم شێوە مایەوەو ، لەپاشان کەوەفاتی کرد لەبیارە،لەنزیک مەرقەدی حەزرەتی ضیائەددین ی باوکی و شێخانی عەلائەددین و نەجمەددینی برای نێژرا .
جنابی؟باوکم بۆی گێرامەوە ، لەکاتێکدا؟حنەقای بیارە تێک درابوو ، وەلەزەمانی ڕژێمدا وویستیان ئاوەدانی بکەنەوە ، حاجی عبدالرحمن ی(مقاول) ی عەبابەیلێ ی ، قۆنتەراتی خانەقا ومەرقەدەکەی کردبوو ، کە درووستی بکاتەوە ، گشتبوونە سەر قبرەکەی شێخ تایب ، کە ١٧ساڵ بوووفاتی کردبوو، ئەڵێ گەشتینە سەر گۆریچکەی ،وویستمان پاکی بکەینەوە ئەگەر کۆمەڵە ئێسقانێکی تیا مابێت کۆی بکەینەوە و بیخەینە سوجێکی قەبرەکەوە ، لەو جێگایەدا پایەیەکی تیا دروست بکەین ، بەڵام نوێڵمان لێ گیراند سەیردەکەین ناجوڵێت ، ووتمان لەوانەیە بەرد بێت ، کەسەرنجماندا سەیردەکەین تەرم و لاشەی شێخ تایبە، حاجی عبدالرحمن ی مقاول ناردی بەشوێن ماموستا شێخ خالدی مفتی و کۆمەڵێکی زۆر لەهەڵەبجەییەکان ، کەلەخزمەتیدابوون ،ئەفەرموێ : چوین سەیرمان کرد ، سەرپۆشێک بەسەر سەریەوە بوو، کاتی خۆی هەمومان شێخ تایب مان دەناسی ، ڕیشی نەبوو هەمیشە تەراشی دەکرد ،بەڵام خوا دەیزانێ بەئەندازەی سەرسینگی پڕ بکاتەوە ڕیشی هاتبوو تەنها بەئەندازەی پەنجا فلسیەک ، لەشوێنێکدا کفنەکەی گۆرابوو ،ئەگینا هەمووی وەک خۆی بوو ، ئەتوت ئەوڕۆژە خراوەتە ناو گۆڕەکەوە ، دوای حەڤدە ساڵ وەک زیندووئەینواند ،کەواتە بەرەکەت و دراوسێ یەتی حەزرەتی ضیاءئەددین و شێخ نەجمەددین و علاءالدین ەوە بەوپلە بەرزە گەشت ، کفنەکەی نەڕزابو نەک لاشەکەی .

کـانـاڵی تلگرامی ئاوایےبێلو
•┈┈••✾• •✾••┈┈•
⇝❥❀ @belo1 ❀❥⇜
•┈┈••✾• •✾••┈┈•