Get Mystery Box with random crypto!

' وەسفی حەزرە‌تی پیر قدس سرە العزیز ' مامۆستا خەمین گەر خەیاڵ | ☆بـێـــلو✩

" وەسفی حەزرە‌تی پیر قدس سرە العزیز "
مامۆستا خەمین

گەر خەیاڵی خێر لەسەرتایە وەرە مەیدانەوە
خۆت بهاوێژە کەمەندی هیممەتی عوسمانەوە

شێخی ئیڕشادی تەریقەی نەقشبەندی و قادری
شای سیڕاجەدینی قوتبی دائیرەی عیرفانەوە

گەر کەسێ مەیلی ببێ ڕیگەی تەریقەت تەی بکا
روو لە دووڕوو کا بە ئیخلاس و عەقیدەی جوانەوە

خۆی بخاتە نێو مورید و سالکانی دەرکی ئەو
تا نەجاتی بێ لە مەکری نەفسی بێ ئامانەوە

ڕۆح و نەفسی خۆی لە قەیدی ماسیوا ئازا بکا
تاکوو واسڵ بێ بە وەسڵی جیلوەیی جانانەوە

چوونە خزمەت زاتی وا شەرتی سلووک و زەحمەتە
خاکساری و ئینکساری و عاجزی و پاڕانەوە

بێ درۆ و ڕەیب و ڕیا ، ئەمڕۆ سیڕاجی دین ئەوە
قوتبی ئیرشادە لە خاکە پاکەکەی ئێرانەوە

شاهی عوسمانە مودیری داییرەی شەرعی مەتین
خادەمی شەرعە و نەوەی فاروق لە هەورامانەوە

ڕێڕەوی ڕێگەی تەریق و پەیڕەوی دینی موبین
حامی ئیسلامە بە بێ شوبهە لە ڕووی ئیمانەوە

گەر قەبووڵی خزمەتی خۆی کاتەوە شێعری ‌‌‌"خەمین"
ئەو سەری فەخری دەگاتە موشتری و کەیوانەوە

مأخذ: دیوانی خەمینی سەقزی؛ ماموستامه لا عه لی سه عدی (۱۳۴۲ه.ق-۱۳۶۳ه.ش)؛ تهران۱۳۹۴؛انتشارات رویداد

*مامۆستا خەمین لە خزمەت مامۆستا شێخ جلال‌الدین اسعدی

کـانـاڵی تلگرامی ئاوایےبێلو
•┈┈••✾• •✾••┈┈•
⇝❥❀ @belo1 ❀❥⇜
•┈┈••✾• •✾••┈┈•