2022-06-16 22:00:56
#چیرۆک
ئەمانەت پارێزیئێوارەیەکی دەرنگ ، باوکم مەڕەکانی بەرەو ئاوایی هانیەوە ، کاتێ گەیشتە ماڵەوە ، پێی ڕاگەیاندم : لەو کێوە سەگی ناو ڕانەکە بەجێ ماوە و بەرخێکی تازە لە دایک بووی مردووم پێداوە کە بیخوات ،، کەچی وا شەو درەنگە و سەگەکە نەهاتۆتەوە !!
منیش بە لایتێکەوە ، بەرەو شوێنی مەبەست وە ڕێ کەوتم ، کاتێ گەشتمە شوێنەکە ، بینیم سەگەکە بە دیار بەرخیلە تازە لە دایک بووەکەوە خەوتووە ، بانگی سەگەکەم کرد تا دووام کەوێ و بیبەمەوە ،،،
بەڵام هەرچی بانگی سەگەکەم کرد سوودی نەبوو ، کاتێ نزیکتر بوومەوە ، بینیم سەگەکە مۆڕە دەکات ، هەوڵمدا بەرخیلەکە لە بەردەمی لابەم تا بە دووام کەوێ و بیبەمەوە بۆ ماڵێ ، سەگەکە بەحوججەتێکی زۆرەوە لێم وەڕی و خەریک بوو بم گرێ و لەت و پەتم کات ،،، بە دڵ لە بەرخیلەکە ورد بوومەوە ،، دەبینم بەرخیلەکە هەناسە دەدات و هێشتا زیندووە !!!
کە دڵنیا بووم بەرخیلەکە زیندووە ، زیاتر هەوڵی ڕزگار کردنیم دا ،، بەڵام هەوڵدانەکەم سوودی نەبوو !!! ،، چونکە تا نزیکتر دەبوومەوە سەگەکە زیاتر هەوڵی پاراستنی بەرخیلەکەی دەدا و نەیدەهێشت بیبەمەوە ، ئینجا بۆم دەرکەوت کە هۆکار ئەوەیە من شوانەکەی نیم و ئەو بەرخیلە خاونی خۆی هەیە ! ،
چارم نەما و ، تەلەفۆنم بۆ باوکم کرد کە حاڵ و مەسەلە ئاوایە و بەرخیلەکەش زیندووە ، پێش ئەوەی باوکم بگات ، مبایلەکەم دەرهێنا و وێنەیەکی سەگ و بەرخیلەکەم گرت .
کاتێ باوکم گەیشت و نزیک بویەوە ، سەگەکە لە بەر دەم بەرخیلەکە هەستا و ئەمانەتەکەی سپارد بە شوانەکەی خۆی !! ،
ئێمەش بەرخیلەکەمان هەڵگرت و سەگە بە وەفا و ئەمانەت پارێزەکەش بە دوومان کەوت و هاتینەوە بۆ ئاوایی .
پەند و وانەی چیرۆکلەمەوە بۆمان دەردەکەوێ کە ئەمانەت پارێزی لە گیانداراندا چەند جوانە ، بێگومان لە مرۆڤدا گەر هەبێ جوانتره.
#کوێستان_یەزدان_پەرەست
کاناڵی " دهنگی مهنگووڕایهتی"
: @dangi_mangur
291 views19:00