2022-06-13 22:00:26
#چیرۆک
بوكێكی زۆر ژير
خهسوو دوای مانگی هەنگوینی بە زەردەخەنەوە بە بوکەکەی وت: تۆ توانیت لە ماوەی ۳٠ ڕۆژ کوڕەکەم فێر بکەی نویژەکانی لە مزگەوت بکات. ئەو کارەی من لە ماوەی ۳٠ ساڵ نەمتوانی سەرکەوتوو بم، و چاوانی پڕ بوو لە فرمێسک.
بوکەکە وتی: دایە گیان چیرۆکی بەردە گەورەکە و خەزێنەکەت بیستوە؟
ئەگێڕنەوە بەردێکی گەورە سەر ڕیگەی خەڵکی گرتبوو پیاوێک بڕیاری دا ئەو بەردە بشکێنی و ریگەکە بکاتەوە.
بە کوتکێکی گەورە 99 زەڕبەی لە تاشە بەردەکە داو.. ماندوو بوو ..
پیاوێک گەیشتێ و وتی تۆ ماندوو بووی
بهێڵە با من یارمەتیت بدەم
پیاوەکە تەنها 1 زەڕبەی لێدا و تاشە بەردەکە ورد بوو ..
لە ناکاو شتێک کە چاوەڕێیان نەدەکرد سەرنجی هەردوکیانی ڕاکێشا.
زێڕێکی زۆر لە ژێر بەردەکە دابوو .
پیاوی دوەم کە تەنیا ۱زەڕبەی لەبەردەکە دابوو وتی: من دۆزیمەوە ئیشی من بوو کەواتە هی منە.
پیاوی یەکەم وتی چی دەڵێی من ۹۹ زەڕبەم لێداوە، هیچی نەمابوو کە تۆ هاتی، دەمەقاڵییان زیادی کرد تا وای لێهات ڕۆیشتنە دادگا و بەسەرهاتەکەیان بۆ حاکم گێڕایەوە.
پیاوی یەکەم وتی دەبێ هەندێ لە زێڕەکە بداتە من لەبەر ئەوەی ۹۹ زەڕبەم لێداوە و ماندوو بوم .
پیاوی دووەم وتی: هەموو زێڕەکە هی منە خۆم زەڕبەم لێدا و بەردم شکاند.
حاکم وتی ۹۹بەشی زێڕەکە هی پیاوی یەکەمە و تۆ یەک زەڕبەت لێدا ۱بەش بۆ تۆیە.
گەر ئەو ۹۹ زەڕبەی لێنەدابا، بەو زەڕبەی تۆ تاشەبەردەکە نەدەشکا.
تۆش دایە گیان ۳٠سال بێ ماندوو بون لە گوێی کوڕەکەت خوێندووە کە نوێژ بخوێنی و من ئیستا زەڕبەی کۆتاییم لێدا ..
پەند و وانەی چیرۆک
چەدە بوکێکی قسە خۆش کە نەیهێشت خەسوەکەی لەخۆیدا بشكێتەوە و حەقی خۆی بەتەواوی پێدا و نەی وت بەڵێ دایە گیان من ئاوام و ئاوا.
تۆ نەتتوانی و من توانیم ..
بەو شێوەیە خەسوەکەش دڵخۆش بوو کە ماندوو بونی بێ هۆ نەبوە.
ڕەوشتی پاک و جوان لە مرۆڤی بەڕەوشت سەرچاوە دەگرێت.
جێگەی بیر کردنەوەیە کەسانێک کە هەوڵی خەڵکی بەحەقی خۆیان دەزانن کەم نیه
کاناڵی " دهنگی مهنگووڕایهتی"
: @dangi_mangur
363 views19:00