درامای "شەھرەزاد" ئەگەر سەیرت نەکردووە سەیری بکە ، ئەگەر جارێکت بینیوە بیکە بە دوو ، ئەگەر دوو جارە بیکە بە سێ ، من عاشقی فیلم و زنجیرەی فارسیم ، زۆر جار فیلمێکی فارسی بەندازەی کتێبێك یان چەند کتێبێك سوودم لێ بینیووە ، زۆربەی ساڵ لە فیستیڤاڵی كان و ئۆسکار پشکیان ھەیە «شەھرەزاد» ئەو درامایەیە کە تەنانەت وشەیەکی ، دیمەنێکی رۆڵێکی زیادە نییە ، گەر دووبارە یان چەند بارەشی بکەیتەوە ھێشتا پەیت بەھەموو ئەوەی لەھزردانی دەرھێنەر ھەبووە نەبردووە.. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی دراماکە 12.8K viewsedited 17:47