آدرس کانال:
دسته بندی ها:
وبلاگ ها
زبان: فارسی
مشترکین:
56.36K
توضیحات از کانال
من کە باشم ، نزاکانی دایکمە..
https://linktr.ee/rebaribrahim0
Ratings & Reviews
Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.
5 stars
0
4 stars
2
3 stars
1
2 stars
0
1 stars
0
آخرین پیام ها
2024-05-12 20:19:42
ڕەنگە یەکێک لە ھەرە شتە باشەکان ؛کە ئینسان بۆ خۆی بکات ئەوە بێت کە دوای ھەڵبژاردنە ھەڵەکانی دوای متمانە پێکردنە بەپەلەکانی دوای ئازاردانی ڕۆحی بۆ شتانێکی بێ کەڵک لەخۆی خۆش بێت و خۆشەویستی بۆ خۆی کەم نەکات ، تۆ ئەبێت لە هەموو بارودۆخەکاندا خۆت لەئامێز بگریت چونکە هیچ
کەسێکی دیکە نایەت ئەوەت بۆ بکات.
https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
5.9K views17:19
2024-05-08 21:55:40
ژیان تێدەپەڕێ ، خەم بخۆیت تێدەپەڕێ ؛دڵخۆشیش بیت هەر تێدەپەڕێ ، ژیان مەکە بەمردویی ڕێگە مەدە بەرلەوەی مردنی ڕاستی ببینیت لەنێو ژیاندا بمریت ، بەوەی هەیە دڵخۆشبە و ژیانی لێ دروست بکە ، هێندە چاوت لە نەبوونەکان نەبێت کە ئاگات لە ژیانی
ئێستات نەمێنێت...
https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
10.1K views18:55
2024-05-04 21:46:12
ڕۆژێک لەڕۆژان سوپاسگوزار ئەبیت ؛بۆ هەموو ئەوەی پێیدا تێپەڕ ئەبیت ، نازانم کەی؟ لەکوێ؟ بەڵام دڵنیام ژیان بەیەک شێوە نامێنێتەوە ، ئەوساتەی چاوپێکەوتنێک دووری چەند ساڵ لەبیر ئەباتەوە یان ئەو ماڵئاواییەی وات لێ ئەکات هەست بکەیت هیچ کات خۆشیت نەبینیەوە لەژیانتا ، من باس لەو سیناریۆ غەمگینە ئەکەم کە هەمیشە لەمێشکتدا بووە بەڵام ئەشزانم لەکۆتایی تونێلەکە هەر ڕووناکی بەدیار ئەکەوێت گەر
درەنگیش بەچاوت بگات..
12.6K views18:46
2024-05-01 22:17:31
ڕۆڵگێران ئەبێت ئاوا بێت..
13.8K views19:17
2024-05-01 16:14:27
بەھەموو ھێزی ڕۆح و دەروونتانەوە ؛چاو بۆ لایەنە باشەکانی ژیانتان بڕوانن ،
ئێمە لەبەھاری تەمەنمان داین بۆ ئەبێ لەخۆمانی بکەین بە پایز..
https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
12.4K views13:14
2024-04-27 22:47:09
زەمەن بەئارامی تێدەپەڕێت ئێمەش بەخێرایی ئەبین
بەیادەوەری ، ھەندێک ڕۆژ و بەروار ھەیە مرۆڤ ھەرگیز ناتوانێت لەبیریان بکات و لەدڵ و دەروونی دەربکات بەڵکو یادی ئەو ڕۆژانە ئەکات و لەگەڵیان ئەژیت ، بیریان ئەکات و ئەیەوێت بگەڕێتەوە ئەو ڕۆژانە بەڵام کاتێک بەئاگا دێتەوە ئەبینێت خۆری ئەو ڕۆژانە ئاوا بووە و تاریکی سەراپا ئەگرێت و ئەستەمە چاوی بەسپێدەیەکی تر بکەوێت ، وتنەکانمان گوێگرتن و بێدەنگیمان ، پێکەنین و گریانمان ، ھێمنی و توڕەبوونمان لەنێو تەپوتۆزی ئەوانی تردا وون ئەبن ، ئەوەی ئەمێنێتەوە تەنھا ئەو حەقیقەت و جوانییە نەمرەیە کە لەنێو قوڵایی ڕۆحی ھەمووماندا بەھێمنی ڕاشکاوە ، ئەوەی ئەمێنێتەوە و ئەیباتەوە وەفا و جوانی و خۆشەویستییە..
12.9K views19:47
2024-04-22 22:33:28
ساردبوونەوە و نەمانی خولیا و ئارەزووت لەشتێک یان کەسێک و پەیوەندیەک بەهۆی ئەوە نییە کە ناتەوێت و ئاساییە لەدەستی بدەیت ، هەندێ جار ئینسان زۆر هەوڵ دەدات زۆر ڕێگا دەگرێتە بەر ، ئازاری زۆر ئەبینێت بەڵام ئەنجام نابینێت ، هەموو ئەمانە کەسێک دروست ئەکات کە سارد ئەبێتەوە بەرامبەر هەوڵدانی هەرچەندە ئەشتوانێت هەوڵ بدات بەڵام چیتر نایەوێت و دڵ گەرمی جارانی بۆی نامێنێت..
وەک
مەحمود دەروێش دەڵێت :
"لەژیانتدا جارێک هەیە بەپەرۆشەوە هەوڵ ئەدەیت لەدوای ئەوە سارد ئەبیتەوە بەرامبەر هەموو شتەکان"
13.5K views19:33
2024-04-20 21:08:05
ئومێد ئەکەم شوێنەوارێکی جوان ؛
لەژیانی ھەموواندا جێ بھێڵم ، کاتێ کەسێ یادم ئەکاتەوە بڵێت کەسێک بەژیانمدا تێپەڕی بە وشەکانی ئازاری نەدەدام ، گاڵتەی بەخەمەکانم نەدەھات و بەتەنھا لەنیوە ڕێدا جێی نەھێشتم ، ھەرکاتێ دوونیا زۆری بۆ بھێنامایە ئەو چاوەڕێم بوو ھەمیشە ئامادەبوو بۆ
یارمەتیدانم..
13.0K views18:08
2024-04-15 21:51:52
ژیان تێدەپەڕێ ، خەم بخۆیت تێدەپەڕێ ؛
دڵخۆشیش بیت هەر تێدەپەڕێ ، ژیان مەکە بەمردویی ڕێگە مەدە بەرلەوەی مردنی ڕاستی ببینیت لەنێو ژیاندا بمریت ، بەوەی هەیە دڵخۆشبە و ژیانی لێ دروست بکە ، هێندە چاوت لە نەبوونەکان نەبێت کە ئاگات لەژیانی
ئێستات نەمێنێت...
。
13.3K views18:51
2024-04-12 21:16:00
لەگەڵای درەختێکم پرسی لە بەهارا ؛
ووتم ڕەنگێکی تەواو گەشاوە و جوانت هەیە ، ئەبینت ڕەگ و قەدی درەختەکە چۆن بۆ تۆ لەخزمەتن ، پێی ووتم خۆشەویستی ئەوان بۆ من کاتییە ، ووتم چۆن تێ نەگەشتم !!
ووتی تۆ وەرە و لە پایزدا سەرێکم لێ بدەرەوە ، ڕەنگم تەواو زەرد ئەبێت و پیر و بێ هێزم ئەکات و ئەم کاتە قوربانی یەک ڕەشە با و بۆ ئەبەد من لەبیر ئەکات ، لەکاتێکدا من لەگەڵ هەر شنەی بایەکدا بۆی ئەکەومە سەما ، ئیتر تێگەیشتم کە ئەکرێت دانە بەدانەی شتەکانی سەر زەوی کاتی بێت تەنانەت جوانی و
خۆشەویستیش..
| ژین
13.5K views18:16