آدرس کانال:
دسته بندی ها:
وبلاگ ها
زبان: فارسی
مشترکین:
56.03K
توضیحات از کانال
من کە باشم ، نزاکانی دایکمە..
https://linktr.ee/rebaribrahim0
Ratings & Reviews
Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.
5 stars
0
4 stars
2
3 stars
1
2 stars
0
1 stars
0
آخرین پیام ها 2
2024-05-01 22:17:31
ڕۆڵگێران ئەبێت ئاوا بێت..
13.8K views19:17
2024-05-01 16:14:27
بەھەموو ھێزی ڕۆح و دەروونتانەوە ؛چاو بۆ لایەنە باشەکانی ژیانتان بڕوانن ،
ئێمە لەبەھاری تەمەنمان داین بۆ ئەبێ لەخۆمانی بکەین بە پایز..
https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
12.4K views13:14
2024-04-27 22:47:09
زەمەن بەئارامی تێدەپەڕێت ئێمەش بەخێرایی ئەبین
بەیادەوەری ، ھەندێک ڕۆژ و بەروار ھەیە مرۆڤ ھەرگیز ناتوانێت لەبیریان بکات و لەدڵ و دەروونی دەربکات بەڵکو یادی ئەو ڕۆژانە ئەکات و لەگەڵیان ئەژیت ، بیریان ئەکات و ئەیەوێت بگەڕێتەوە ئەو ڕۆژانە بەڵام کاتێک بەئاگا دێتەوە ئەبینێت خۆری ئەو ڕۆژانە ئاوا بووە و تاریکی سەراپا ئەگرێت و ئەستەمە چاوی بەسپێدەیەکی تر بکەوێت ، وتنەکانمان گوێگرتن و بێدەنگیمان ، پێکەنین و گریانمان ، ھێمنی و توڕەبوونمان لەنێو تەپوتۆزی ئەوانی تردا وون ئەبن ، ئەوەی ئەمێنێتەوە تەنھا ئەو حەقیقەت و جوانییە نەمرەیە کە لەنێو قوڵایی ڕۆحی ھەمووماندا بەھێمنی ڕاشکاوە ، ئەوەی ئەمێنێتەوە و ئەیباتەوە وەفا و جوانی و خۆشەویستییە..
12.9K views19:47
2024-04-22 22:33:28
ساردبوونەوە و نەمانی خولیا و ئارەزووت لەشتێک یان کەسێک و پەیوەندیەک بەهۆی ئەوە نییە کە ناتەوێت و ئاساییە لەدەستی بدەیت ، هەندێ جار ئینسان زۆر هەوڵ دەدات زۆر ڕێگا دەگرێتە بەر ، ئازاری زۆر ئەبینێت بەڵام ئەنجام نابینێت ، هەموو ئەمانە کەسێک دروست ئەکات کە سارد ئەبێتەوە بەرامبەر هەوڵدانی هەرچەندە ئەشتوانێت هەوڵ بدات بەڵام چیتر نایەوێت و دڵ گەرمی جارانی بۆی نامێنێت..
وەک
مەحمود دەروێش دەڵێت :
"لەژیانتدا جارێک هەیە بەپەرۆشەوە هەوڵ ئەدەیت لەدوای ئەوە سارد ئەبیتەوە بەرامبەر هەموو شتەکان"
13.5K views19:33
2024-04-20 21:08:05
ئومێد ئەکەم شوێنەوارێکی جوان ؛
لەژیانی ھەموواندا جێ بھێڵم ، کاتێ کەسێ یادم ئەکاتەوە بڵێت کەسێک بەژیانمدا تێپەڕی بە وشەکانی ئازاری نەدەدام ، گاڵتەی بەخەمەکانم نەدەھات و بەتەنھا لەنیوە ڕێدا جێی نەھێشتم ، ھەرکاتێ دوونیا زۆری بۆ بھێنامایە ئەو چاوەڕێم بوو ھەمیشە ئامادەبوو بۆ
یارمەتیدانم..
13.0K views18:08
2024-04-15 21:51:52
ژیان تێدەپەڕێ ، خەم بخۆیت تێدەپەڕێ ؛
دڵخۆشیش بیت هەر تێدەپەڕێ ، ژیان مەکە بەمردویی ڕێگە مەدە بەرلەوەی مردنی ڕاستی ببینیت لەنێو ژیاندا بمریت ، بەوەی هەیە دڵخۆشبە و ژیانی لێ دروست بکە ، هێندە چاوت لە نەبوونەکان نەبێت کە ئاگات لەژیانی
ئێستات نەمێنێت...
。
13.3K views18:51
2024-04-12 21:16:00
لەگەڵای درەختێکم پرسی لە بەهارا ؛
ووتم ڕەنگێکی تەواو گەشاوە و جوانت هەیە ، ئەبینت ڕەگ و قەدی درەختەکە چۆن بۆ تۆ لەخزمەتن ، پێی ووتم خۆشەویستی ئەوان بۆ من کاتییە ، ووتم چۆن تێ نەگەشتم !!
ووتی تۆ وەرە و لە پایزدا سەرێکم لێ بدەرەوە ، ڕەنگم تەواو زەرد ئەبێت و پیر و بێ هێزم ئەکات و ئەم کاتە قوربانی یەک ڕەشە با و بۆ ئەبەد من لەبیر ئەکات ، لەکاتێکدا من لەگەڵ هەر شنەی بایەکدا بۆی ئەکەومە سەما ، ئیتر تێگەیشتم کە ئەکرێت دانە بەدانەی شتەکانی سەر زەوی کاتی بێت تەنانەت جوانی و
خۆشەویستیش..
| ژین
13.5K views18:16
2024-04-09 22:54:48
جەژنتان پیرۆزبێت
13.5K views19:54
2024-04-09 01:15:08
بینێرە بۆ
براکەت یان تاگی بکە
13.6K views22:15
2024-04-06 00:07:03
بینێرە بۆ زۆرترین ھاوڕێت
13.7K views21:07