Get Mystery Box with random crypto!

Rebar Ibrahim

آدرس کانال: @rebar0
دسته بندی ها: وبلاگ ها
زبان: فارسی
مشترکین: 56.03K
توضیحات از کانال

من کە باشم ، نزاکانی دایکمە..
https://linktr.ee/rebaribrahim0

Ratings & Reviews

3.67

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

2

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها 4

2024-02-27 22:12:58
تەنها بیری لێبکەرەوە ؛
ڕۆژێک دادێت تۆ بوویتە کەسێکی تەواو جیاواز لەم کەسەی ئێستات بوویتە کەسێک پڕە لە هیوا و ئومێد کەسێک ژیانێکی ئاسایی هەیە و بەپەرۆشییەکی زۆرەوە ڕۆژەکانی دەست پێ ئەکات و هەمیشە زەردەخەنە لەسەر لێویەتی ، بوویتە کەسێک وشەی «دڵتەنگی» لەڕابردوویدا بەجێماوە ، بوویتە کەسێکی بەهێز کە سەخترین ڕۆژەکانی ژیانی گەورەیان کردووە و ئێستا هیچ هێزێک ناتوانێت بیروخێنێت ، من ناڵێم هەموو ئەم ئازارەت بیر ئەچێتەوە بەڵام وردە وردە کاڵ ئەبنەوە و چیتر زۆر بیریان لێ ناکەیتەوە تەنها وەک ڕابردوویەک کە تێپەڕیووە و ناگەڕێتەوە لێیان ئەڕوانیت و هیچی تر..
12.7K viewsedited  19:12
باز کردن / نظر دهید
2024-02-24 22:31:32
هەندێ کات ڕێگە بەخۆت بدە چێژ ؛
لەژیانت وەربگریت ، گەنجیت بەفیڕۆ مەدە لەهیچ کەسێکدا چونکە هەرگیز ناتوانیت گەنجیت وەربگریتەوە ، ڕێگا بەخۆت بدە بدرەوشێیتەوە لەکاتێکدا کە ئەتوانیت ، ئەو شتانە بکە کەوا ئەکەن دڵت لێ بدەن ، ئەوە جیهانەکەت ناشێوێنێت..
13.7K views19:31
باز کردن / نظر دهید
2024-02-21 22:45:33
مەبە هۆکار بۆ توڕەکردنی ئەو کەسانەی ؛
کە نایانەوێت ڕووی توڕەبوونی خۆیانت نیشان بدەن ، وایان لێ مەکە خۆیانت لێ بڕەنجێنن ، ناچاریان مەکە ئەو شتانەت بەرامبەر بکەن کە نایانەوێت و لەدڵەوە پێیان خۆش نییە ، دڵنیابە ئەوان زیاتر ئازار ئەچێژن چونکە کارەکانت وایکردوە شتانێک بکەن کە هەرگیز نەیانویستووە بیکەن ، بیرت بێت توڕەبوون ئەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لەیەکتر و غرور زیاد ئەکات «غروریش» هۆکارێکە بۆ لەدەستدانی یەکتر..
14.5K views19:45
باز کردن / نظر دهید
2024-02-18 20:19:51
لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ؛
ساڵێک یان دوو ساڵ لەمەوبەر ، ئەو تەنگانەت لەبیرە کە بۆ تۆ کۆتایی دوونیا بوو؟⁣ نەماوە.. تەنانەت بەزەحمەت بیرت دێتەوە .! وە ئەم تاقیکردنەوەی کە ئێستا تێی دایت بەهەمان شێوە تێدەپەڕێت..

(الحمد لله على كل حال)
14.7K views17:19
باز کردن / نظر دهید
2024-02-15 18:41:04
کاتێک دەنگۆیەک ، قسەیەک ، تەنانەت ؛
وشەیەکی بچوکیش لەسەر کەسێک کە بەرگوێت ئەکەوێت ڕاستەوخۆ بیوەستێنە ، مەپرسە بۆ .. تەنها بیوەستێنە ، چونکە کە تۆ وەستاندت و نەتگەیاند بەکەسی دواتر ئەوا ڕێگایەک دادەخەیت بۆ ئەوەی نەبێته دەنگۆ و نەگاتەوە گوێی ئەوکەسە چونکە ئەکرێت ئەو قسە سادەیە ببێتە ئازارێکی درێژخایەن بۆ ئەو ، وە کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی داهاتووی بەجێبێڵێت ، دواتریش بۆ هەر بڕیارێکی خراپ کە ئەیدات تۆ ئەبیته هاوبەشی بڕیارەکەی چونکە هاوکار بوویت لەوەی ئەو قسانە بگەنەوە پێی.
15.3K viewsedited  15:41
باز کردن / نظر دهید
2024-02-12 21:26:42
وشەکان ئەکرێت زۆر شت بگۆڕن ؛
وشەکان بەهێزن ، ئەکرێت دووبارە هێز و توانا بگەڕێننەوە بۆ کەسێکی بێ هیوا ، ئەکرێت دڵی تۆراوی کەسێک لەگەڵ دوونیا ئاشت بکەنەوە ، چی لەوە جوانتر کە ئەتوانن خەندە بخەنە سەر لێوی کەسی بەرامبەر ، جوانتر لەوە ئەبێت چی بێت کە ئەتوانن دڵی شکاوی مرۆڤێک تیمار بکەن ، وشەکان جوانن بەو مەرجەی بەجوانی دەریان بڕین ، خۆزگە هەمووان لە ئەفسوون و ناوازەیی وشەکان تێگەیشتبان ئەوکات هیچ کەسێک بەخراپی بەکاری نەدەهێنا ، ئەوکات ئەکرا ژمارەی مرۆڤە دڵشکاوەکان کەمتر بوونایە ، بەڵام ئێستا تەنانەت ئەوانەشی غەمبار نین ناتوانن دڵخۆش بن ، چونکە لەکۆتایدا هەمووان قوربانی کۆمەڵە وشەیەکن..
16.0K views18:26
باز کردن / نظر دهید
2024-02-11 19:57:00
زۆرێک لەمرۆڤەکان بەبێ دەنگی ؛
خەفەت ئەخۆن کاتێک کە ئازارێکیان هەیە باسی ناکەن زۆرجار لەگۆرانییەکدا خۆیان ئەبیننەوە ، لەشانۆیەکدا ، لەفیلمێکدا ، لەدێڕی کتێبێک و لەشیعری شاعیرێکدا خۆیان ئەبیننەوە ، لەبینینی کەسێکی تر کە بەهەمان ئازاری خۆیدا تێپەڕ ئەبێت خۆیان ئەبیننەوە ، هەموو کەس ناتوانێت کێشەکانی خۆی باس بکات هەرخۆی سروشتی مرۆڤ بەو جۆرەیە باشیەکانی دەردەخات بەڵام باش نەبوونەکانی ئەشارێتەوە..
15.2K viewsedited  16:57
باز کردن / نظر دهید
2024-02-07 20:14:19
«این زن حقش را می ‌خواهد»
یەکێک لە تایبەتترین فیلمە فارسیەکان..

بۆ زیاتر چێژ وەرگرتن لە چیرۆکەکە پێشنیار ئەکەم بینەری فیلمەکە ببن دڵنیابن شایەنی کات بۆ تەرخان کردنە.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە
22.3K views17:14
باز کردن / نظر دهید
2024-02-05 20:12:53
حەیفە سەیر نەکرێت ئەو شاکارە ؛
«جەیران» یەکێکە لەو زنجیرە جوانانەی کە بینیومە ، زۆر تایبەتە تەنها پێشنیار ئەکەم هەموو لایەک بینەری بن ، هەر چەندە ئەم درامایە زۆر لەوە گەورەترە من قسەی لەسەر بکەم بەڵام ویستم باس لەو چێژە ڕۆحی و هونەریە بکەم کە بەمنی بەخشی.

سه‌ركه‌وتنی فیلم و درامای ئێرانی و سینه‌مای ئێرانی كه‌ سه‌ركه‌وتنی دراما و فیلمی عاشقانه‌ش بەتایبه‌ت ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات خۆشه‌ویستی پاك پێویستی به‌ ماچ و جلی ڕووت و ده‌ست لێدان نییه‌ ، به‌ڵكو ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ له‌ناخه‌وه‌ به‌رجه‌سته‌‌ ئه‌بێت.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی دراماکە
22.4K views17:12
باز کردن / نظر دهید
2024-02-03 20:47:45
درامای "شەھرەزاد"
ئەگەر سەیرت نەکردووە سەیری بکە ، ئەگەر جارێکت بینیوە بیکە بە دوو ، ئەگەر دوو جارە بیکە بە سێ ، من عاشقی فیلم و زنجیرەی فارسیم ، زۆر جار فیلمێکی فارسی بەندازەی کتێبێك یان چەند کتێبێك سوودم لێ بینیووە ، زۆربەی ساڵ لە فیستیڤاڵی كان و ئۆسکار پشکیان ھەیە «شەھرەزاد» ئەو درامایەیە کە تەنانەت وشەیەکی ، دیمەنێکی رۆڵێکی زیادە نییە ، گەر دووبارە یان چەند بارەشی بکەیتەوە ھێشتا پەیت بەھەموو ئەوەی لەھزردانی دەرھێنەر ھەبووە نەبردووە..

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی دراماکە
12.8K viewsedited  17:47
باز کردن / نظر دهید