Get Mystery Box with random crypto!

وشەکان ئەکرێت زۆر شت بگۆڕن ؛ وشەکان بەهێزن ، ئەکرێت دووبارە هێ | Rebar Ibrahim

وشەکان ئەکرێت زۆر شت بگۆڕن ؛
وشەکان بەهێزن ، ئەکرێت دووبارە هێز و توانا بگەڕێننەوە بۆ کەسێکی بێ هیوا ، ئەکرێت دڵی تۆراوی کەسێک لەگەڵ دوونیا ئاشت بکەنەوە ، چی لەوە جوانتر کە ئەتوانن خەندە بخەنە سەر لێوی کەسی بەرامبەر ، جوانتر لەوە ئەبێت چی بێت کە ئەتوانن دڵی شکاوی مرۆڤێک تیمار بکەن ، وشەکان جوانن بەو مەرجەی بەجوانی دەریان بڕین ، خۆزگە هەمووان لە ئەفسوون و ناوازەیی وشەکان تێگەیشتبان ئەوکات هیچ کەسێک بەخراپی بەکاری نەدەهێنا ، ئەوکات ئەکرا ژمارەی مرۆڤە دڵشکاوەکان کەمتر بوونایە ، بەڵام ئێستا تەنانەت ئەوانەشی غەمبار نین ناتوانن دڵخۆش بن ، چونکە لەکۆتایدا هەمووان قوربانی کۆمەڵە وشەیەکن..