2022-08-15 11:57:20
دەربارەی عیلم وزانایان وتراوە :
ـ-----------------------------------------
أبو مسلم الخولاني ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ دەفەرموێت :
زانایان لەزەویدا وەک ئەستێرەکان وان لەئاسماندا ، ئەگەر دەرکەوتن بۆ خەڵکی ئەوە رێی ڕاست دەگرنە بەر بەهۆیەوە ، وە ئەگەر دیار نەمان سەریان لێ دەشێوێت وتیا دەچن .
ـ-----------------------------------------
أبو أسود الدؤلي ـ خوا لێی خۆش بێت ـ دەفەرموێت :
هیچ شتێک نیە بەشکۆتربێت لە عیلم ، پادشاکان بڕیاردەرن بەسەر خەڵکەوە ، وە زانایان بڕیاردەرن بەسەر پادشاکانەوە .
ـ-----------------------------------------
سوفیانی کوڕی عویەینە ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ دەفەرموێت :
(( پلە بەرزترینی ناوخەڵکی لەلای خوای گەورە : ئەو کەسەیە کە لەنێوان خودای گەورە وبەندەکانیدابێت [واتە : فێریان بکات چۆن ڕەزامەندی خودا بەدەست بهێنن ] کەئەوانەش : پێغەمبەران وزانایانن )) .
وە دەفەرموێت : هیچ شتێک نەدراوە بەهیچ کەسێک لەدونیا باشتربێت لە پێغەمبەرایەتی ، وە هیچ شتێ نیە لەدوای پێغەمبەرایەتی باشتر بێت لە عیلم وتێگەشتن [لێی] .
وتیان : ئەمە لەکێوە وەرتگرتووە ؟
فەرمووی : لەهەموو فوقەهاوە .
ـ-----------------------------------------
سەهلی تەستوری ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ دەفەرموێت :
هەر کەسێک دەیەوێت بڕوانێتە مەجلیسەکانی پێغەمبەران ئەوە با بڕوانێتە مەجلیسەکانی زانایان .
ـ-----------------------------------------
زوهری ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ دەفەرموێت :
خودای گەورە نەپەرستراوە بەشتێک هاوشێوەی تێگەشتن بێت لەعیلم .
[واتە : تێگەشتن لەدینی خوا باشترین عیبادەتە ] .
ـ-----------------------------------------
شافعی ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ دەفەرموێت :
ئەگەر ئەو فەقیهانەی کە کردەوە دەکەن بەوەی دەیزانن ئەوانە خۆشەویستی خوا نەبن ئەوە خودای گەورە خۆشەویستی نیە .
ـ-----------------------------------------
بڕوانە : ( تذکرة السامع والمتکلم لابن جماعة لاپەڕە 42 ـ 43 ) .
191 views08:57