Get Mystery Box with random crypto!

ئایا منداڵ دەتوانێت دایک و باوکی لە خۆی ڕازی بکات دوای مردنیان | گەڕانەوە بۆ قورئان و سوننەت

ئایا منداڵ دەتوانێت دایک و باوکی لە خۆی ڕازی بکات دوای مردنیان؟!

• - ئیمامی السفاريني رحمه الله دەفەرموێت :

• - أبو الليث لە تنبيهەکەیدا دەفەرموێت :
"ئەگەر پرسیارکەرێک پرسیاری کرد کە ئەگەر دایک و باوک مردن و توڕەبون لە منداڵەکەی خۆیان،
ئایا ئەو منداڵە دەتوانێت دوای مرنیان ڕازیان بکات؟

■ وتراوە بەڵکو دەتوانێت ڕازیان بکات بە سێ شت:-
یەکەمیان: بەوە دەبێت کە منداڵەکە لە خودی خۆی ساڵح بێت،چونکە هیچ شتێک خۆشەویستر نیە لەلای دایک و باوک لە ساڵحی منداڵەکەیان.

دووەمیان: بەوەی کە سەردانی ئەو کەسانە بکات کە خزم و هاوڕێی دایک و باوکی بوون.

سێیەمیان: بەوە دەبێت کە داوای ئیستیغفار و لێخۆشبون بکات بۆ دایک و باوکی و دوعایان بۆ بکات و خێریان بۆ بکات.

■ وە هەندێک لە تابعین باسی ئەوەیان کردوە کە هەر کەسێک دوعا بۆ دایک و باوکی بکات هەموو ڕۆژێک پێنج جار،ئەوا بەڕاستی حەقیانی داوە چونکە خوای گەورە دەفەرموێت:{ أن اشكر لي ولوالديك إلي المصير }{کە شوکرانەی من بکە،وە شوکرانەی دایک و باوکت بکە،وە گەڕانەوەتان بۆلای منە}.
■ بۆیە شوکرانەی خوای گەورە بەوە دەبێت کە لە هەر ڕۆژێکدا پێنج نوێژی بۆ بکەیت،
■ وە هەروەها شوکرانەی دایک و باوک بەوە دەبێت کە لە هەر ڕۆژێکدا پێنج جار دوعایان بۆ بکەیت،
والله أعلم .

سەرچاوە:-【 غذاء الألباب في شرح منظومة الآداب (٣٩٤/١) 】.

ـ‏❁❁✿❁❁‌‏❁❁✿❁❁‏ـ

• - قال الإمام السفاريني
• - رحمه الله تبارك و تعالىٰ - :
• - قال أبو الليث في تنبيهه : فإن سأل سائل أن الوالدين إذا ماتا ساخطين علىٰ الولد هل يمكنه أن يرضيهما بعد وفاتهما ، قيل له بل يرضيهما بثلاثة أشياء ، أولها أن يكون الولد صالحًا في نفسه ؛ لأنه لا يكون شيء أحب إليهما من صلاحه .
والثاني : أن يصل قرابتهما وأصدقاءهما .
والثالث : أن يستغفر لهما ويدعو لهما ويتصدق عنهما .
وذكر عن بعض التابعين أن من دعا لأبويه في كل يوم خمس مرات فقد أدىٰ حقهما لقوله تعالىٰ { أن اشكر لي ولوالديك إلي المصير } ، فشكر الله أن تصلي في كل يوم خمس مرات ، وكذا شكر الوالدين أن تدعو لهما في كل يوم خمس مرات ، والله أعلم .
【 غذاء الألباب في شرح منظومة الآداب (٣٩٤/١) 】.
ـ————————————