Get Mystery Box with random crypto!

لەزاری زیندانییەکەوە گوێ بیستی ئەو زیندانە نهێنییە دەبن، کە لە | زانکۆ بورهان::zanko burhan

لەزاری زیندانییەکەوە گوێ بیستی ئەو زیندانە نهێنییە دەبن، کە لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی و دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی لەسلێمانییدایە.

ئەم بابەتە پەیوەندیدارە بەڕاپۆرتێکمەوە لەساڵی ٢٠٢٠، کە بڵاوم کردەوە بەڵام ئەمەیان جیاوازترە چون زیندانییەکە خۆی قسە دەکات بەناو و وێنەی خۆیەوە.

لەڤیدیۆ دەنگێکدا هەموو شتێک دەربارەی زیندانەکە و چۆنێتی ئەشکەنجەدان و ڕفاندن و بەتیرۆرست ناساندن و تاوانبارکردن و ڤیدیۆ تۆمارکردن و هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر نزیکەکانی زیندانی کراو ئاشکرا دەبێت بۆتان.

ئەم بابەتەیان پەیوەندیدار نییە بەکەیسی ئیسلامی و تیرۆرەوە، بەڵکو پەیوەندیدارە بەبابەتی زۆر جیاوازەوە.

زۆر گرنگە هەموو کەسێک چ دانیشتووی کوردستان بێت یان ڕۆژهەڵات گوێ بیستی ئەو ڤیدیۆ دەنگە بن، چون دەکرێت ڕۆژێک هەر کەسێک لەئێوە ڕووبەڕووی ڕفاندن و زیندانی کردن ببێتەوە لەزیندانە نهێنییەکانی یەکێتی یانیش پارتی و پەکەکە.
گرنگە پێش وەختە بەرچاوتان ڕوون بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وەها دۆخێک.

تێبینی|| ئەم بابەتە بەواتای دووبارە دەست پێ کردنەوەی من نایەت، بەواتایی تەواوکاری کارێکی ناتەواو دێت لەڕابردوودا.

زانکۆ بورهان
14.09.2023
Telegram @zankoburhan