Get Mystery Box with random crypto!

زانکۆ بورهان::zanko burhan

لوگوی کانال تلگرام zankoburhan — زانکۆ بورهان::zanko burhan ز
لوگوی کانال تلگرام zankoburhan — زانکۆ بورهان::zanko burhan
آدرس کانال: @zankoburhan
دسته بندی ها: سیاست
زبان: فارسی
مشترکین: 20.90K
توضیحات از کانال

کەناڵی فەرمی ڕۆژنامەنووس زانکۆ بورهان
بەدەر لەم کەناڵە بەرپرس نیم لەھیچ ئەکاونت و پەیجێک، بەتەنیا بەرپرسم لەم کەناڵەم لەتیلیگرام.

هاوکات لەلایەن دەزگای زانیاری و پاراستنەوە زۆر پەیج و ئەکاونتیان بەناوی مننەوە داناوە بۆ تیرۆری کەسایەتیم. ئاگاداری ئەوەبن

Ratings & Reviews

3.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

2

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها

2024-04-09 02:20:24
پوچەڵکردنەوەی سیناریۆی دانپێدانانی زۆرە ملێی دەزگا ئاسایشییەکانی یەکێتی

بیرۆکە و سیناریۆی زانکۆ بورهان
ئەکتەری سەرەکی بیلال یاخی.

سوپاس بۆ یارمەتیدەر و ئەکتەرەکان.
11.0K viewsedited  23:20
باز کردن / نظر دهید
2024-02-02 23:45:45
ئەمانە شتانێکی بچووکن، کە دەتوانم ئەنجامی بدەم.

#سێهەم_دیاریم بۆ کۆڵبەرەکانی ڕۆژهەڵات نارد.

"بڕوام وایە خۆشبەختی لەبەخشینی ساماندایە, نەک هەبوونی".

خودا یارمەتیدەربێت یارمەتیدەر ئەبین.

وەک پێزانیین.
سوپاس بۆ ئەو برایەی دیارییەکانی بەتایبەت لە 11 پلەی خوار سفردا، لەسێ شەوی جیاوازدا بۆ برا ماندووەکانم لەسەر سنور برد و سوپاس بۆ ئەو برایانەشی بەگەورەیی خۆیان دیارییەکانمییان وەرگرت.

خۆشحاڵتان کردم خودا خۆشحاڵتان بکات.

زانکۆ بورهان
02.02.2024
Telegram @zankoburhan
21.6K viewsedited  20:45
باز کردن / نظر دهید
2023-12-29 02:24:51
دیاری یەکەم

دابینکردنی گەرمی بۆ پێنج ماڵی بەڕێز

ئەمەی کە کراوە خێر و چاکە و پیاوەتی و خۆباشدەرخستن و کاری خێرخوازی نییە!
بڕوام بەوە نییە مرۆڤ لەپێناو خودا چاک و باش بێت یاخود کارێک بکات! من وا بیردەکەمەوە ئەگەر خودا نەبێت مرۆڤ باش و چاک دەبێت یان کاری چاک دەکات!؟

لێرەدا مەبەستمە بڵێم چاک بوون و باش بوون دەبێ هەبێ، لەناخ و کردار و گوفتاردا بێ نەک لەترسی دۆزەخ و بەدەست هێنانی بەهەشتدا بێ یان ڕازی کردنی خودا بێ.
چون ئەوە جۆرێکە لەبەرتیل!

بڕوام وایە خودا ئەمەی لەئێمە دەوێت نەک ئەوەی زۆرێک دەیانەوێت وابێ!.

ئێستا وای لێهاتووە، بەیارمەتییەکی بچووک کەرامەتی مرۆڤێکی گەورە دەشکێندرێت! گوێ بەوە نادرێت ئەوانیش دڵێکیان هەیە لەشوشە!

هەرچۆنێک بێت سەرەنجام نێتی دڵەکان لای خودا ئاشکرایە، ئیتر بۆ کێی ئەسەلمێنێت!؟

سوپاس بۆ ئەوانەی یارمەتیاندام، بەتایبەت ئەو برایەی بەوردی خێزانەکانی بۆ دۆزیمەوە و دیارییەکانی بۆ بردن، دڵ خۆش بووم بەدڵخۆشییان.

وەک تێبینی|| من خێرخوازنیم و نابم، ئەگەر توانیم هەرجارە و بەجۆرێک دیارییەکان دەگەیەنم بۆ ئارامی دەروونی خۆم.

ئەمە بەردەوام دەبێ.

زانکۆ بورهان
29.12.2023
Telegram @zankoburhan
25.8K viewsAccount, edited  23:24
باز کردن / نظر دهید
2023-12-18 17:27:12
#دیاری_یەکەم

لەدووری چەن هەزار کیلۆمەترێک یان باشتر بڵێم لەم سەری دنیاوە، من دڵم لای ئەو سەری دنیایە.

دڵم لای گەددەی خاڵی هەزاران سەگی برسی کوردستان و عێراق و سوریا و ئاسیا و هندستان و تەواوی ئەو وڵاتانەی سەگ تێیدا چەوساوە و لێدراو و گوێبڕاو و کلک بڕاو و بەژەهر و دەرزی کوژراوە.

لای من سەگەکانیش جۆرێکن لەمرۆڤ، بەڵام وەک مرۆڤ مرۆڤ نیین، دیاری خودان بۆ مرۆڤ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دیارییەش وەک ئەو ملیۆنان دیاریانەی دیکە، کە هەبوون و هەن و دەبن نرخی نەزانراوە!.

دەروونی من بەبینینی سەگێکی تێر و پارێزراو شاددە، بۆیە هەمیشە ئەو شاددییەم دەوێت.

هیوادارم بتوانم ناوەناوە چێژ لەتێربوونی سەگە برسییەکان ببینم.

سەگ هەتا لەگەڵی نەژیت نازانیت خودا چی بۆ دروست کردوویت.

زۆر سوپاس بۆ ئەو برایانەی لەگەڵم هاوکار و ماندووبوون، ڕۆژێک دێ ئەمە فریاتان ئەکەوێت لەو شوێنەی کەس فریاتان ناکەوێت.


بێ سەگ ژیان جوان نابێ
سەگ، ژینگە، ئارامی




زانکۆ بورهان
18.12.2023
Telegram @zankoburhan
26.3K viewsedited  14:27
باز کردن / نظر دهید
2023-10-19 09:51:04
我們在社群網路上沒有頁面或帳戶
尤其是(#Facebook)不是也不應該是。

請理解,已經過去快四年了
我們抵制 #Facebook!

由於Facebook的弱點,
相反,我們選擇了 #Telegram。

感謝您的理解.

ئەوەش بەچیننی بۆ ئەو کورددانەی لەکوردی تێناگەن ئەوە هەزار جار دووبارەی بکەینەوە!.
35.9K viewsAccount, edited  06:51
باز کردن / نظر دهید
2023-10-19 09:12:37 زیندانی نهێنی یەکێتی
بەشی #دووەم بەفایلی دەنگی.

زیندانی نهێنی یەکێتی بەشی دووەم و کۆتایی.

لەبەشی دووەمدا لەزاری زیندانێکی نهێنی بەناوی بەهمەن حسێنی بۆتان ئاشکرا دەبێت، کە چۆن زیندانییان لەزیندانی نهێنی یەکێتی لەژێرئەشکەنجەدا کوشتووە و خستوویانەتە ناو زبڵدانەوە لەگەڵ بەمەرج ئازادکردنی تیرۆرستتان تا لەخوارووی عێراق و بەغداد تەقینەوە بکەن و ئارامی عێراق تێکبدەن و هتد....

دوو تێبینی گرنگll ماوەی زیاتر لەچوار ساڵە خۆم و نوسەر و نوسەرنیوز بەهیچ شێوەیەک هیچ هەژمارێکی دیکەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت فەیسبووک_مێتامان بەکارنەهێناوە و بەکاریش ناهێنین و نییمانە و ناشمان بێت، بۆیە لەوە تێبگەن فەیسبووک لای ئێمە بایکۆتی هەمیشەییە.
بەو هەژمارە ساختانەش فیرومەخۆن، کە بەناومانەوە چالاکن و هەن.

هاوکات ئەم بڵاوکراوە نوێیەمان تەواوکاری ڕاپۆرتێکمانە لەساڵی ٢٠٢٠ و بەواتایی دووبارە گەڕانەوەمان نایەت.

سوپاس بۆ تێگەیشتنتان.

زانکۆ بورهان
18.10.2023
Telegram @zankoburhan
32.5K viewsAccount, edited  06:12
باز کردن / نظر دهید
2023-09-16 21:25:21 زیندانی نهێنی یەکێتی
بەشی یەکەم بەفایلی دەنگی.
47.2K viewsژیانەوە , edited  18:25
باز کردن / نظر دهید
2023-09-16 21:20:43
زیندانی نهێنی یەکێتی لەسلێمانی لەزاری زیندانی کراوێکی ڕۆژهەڵاتەوە.

بەشی یەکەم.

تەواوکاری ڕاپۆرتی {15.05.2021}
لینکی ڕاپۆرتی پێشوومان لەسەر کەیسی بەهمەن حسێنی.
https://t.me/zankoburhan/734

زۆر زۆر گرنگە گوێ بیستی بن، چونکە هەموو ساختەچێتییەکانی یەکێتی و دەزگای زانیاری و دژەتیرۆر ئاشکرا دەکات، کە چۆن بەزۆر دانپێدانانی زۆرە ملێ بەزیندانی کراوەکان بەڤیدیۆ تۆمار دەکەن لەژێر فشاری دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر نزیکەکانی زیندانی کراو.

ئیتر هەر کەسێک هاتە سەرشاشە و بەبێ بەڵگە وتی من تیرۆرستم یان فڵانە تاوانم کردووە و ویستوومە بیکەم بڕوا مەکەن!.
36.5K viewsژیانەوە , edited  18:20
باز کردن / نظر دهید
2023-09-14 16:15:44
لەزاری زیندانییەکەوە گوێ بیستی ئەو زیندانە نهێنییە دەبن، کە لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی و دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی لەسلێمانییدایە.

ئەم بابەتە پەیوەندیدارە بەڕاپۆرتێکمەوە لەساڵی ٢٠٢٠، کە بڵاوم کردەوە بەڵام ئەمەیان جیاوازترە چون زیندانییەکە خۆی قسە دەکات بەناو و وێنەی خۆیەوە.

لەڤیدیۆ دەنگێکدا هەموو شتێک دەربارەی زیندانەکە و چۆنێتی ئەشکەنجەدان و ڕفاندن و بەتیرۆرست ناساندن و تاوانبارکردن و ڤیدیۆ تۆمارکردن و هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر نزیکەکانی زیندانی کراو ئاشکرا دەبێت بۆتان.

ئەم بابەتەیان پەیوەندیدار نییە بەکەیسی ئیسلامی و تیرۆرەوە، بەڵکو پەیوەندیدارە بەبابەتی زۆر جیاوازەوە.

زۆر گرنگە هەموو کەسێک چ دانیشتووی کوردستان بێت یان ڕۆژهەڵات گوێ بیستی ئەو ڤیدیۆ دەنگە بن، چون دەکرێت ڕۆژێک هەر کەسێک لەئێوە ڕووبەڕووی ڕفاندن و زیندانی کردن ببێتەوە لەزیندانە نهێنییەکانی یەکێتی یانیش پارتی و پەکەکە.
گرنگە پێش وەختە بەرچاوتان ڕوون بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وەها دۆخێک.

تێبینی|| ئەم بابەتە بەواتای دووبارە دەست پێ کردنەوەی من نایەت، بەواتایی تەواوکاری کارێکی ناتەواو دێت لەڕابردوودا.

زانکۆ بورهان
14.09.2023
Telegram @zankoburhan
31.2K viewsZanko Burhan, edited  13:15
باز کردن / نظر دهید
2022-11-23 00:50:23 بەپێی سەرچاوەی زانیارییە ھەواڵگرییە دزە پێکراوەکانم سوپای پاسداران چەندین موشەک و درۆنیان لە ھەمەدانەوە بەرەو سنە و کرماشان و بانە و مەریوان ناردووە بەمەبەستی ھێرشی موشەکی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە و دیموکرات و پاک و ھاوڵاتی مەددەنی.

بەئەگەرێکی زۆرەوە ئەمشەو بەکاتی کوردستان بەدیاری کراوی لەدوای کاتژمێر (01:00) بەیانی ھێرشەکان دەست پێ دەکەن بۆ پردێ و زڕگوێز و کۆیە.

تکایە دووربکەونە، چۆڵی بکەن.

ئەو ماڵانەی بەنزیکی 5 بۆ 10 و 15 کلیۆمەتر لەو بنکانەوە دوورن تکایە چۆڵی بکەن ئەوە پێش وەخت پێم وتن.

ھاوکات ھەموو ھەوڵێک ئەدەین بۆ ئاشکراکردنی پیلانەکانیان و بەدوای ڕێگەیەکەوەین بۆ کەلێن دروست کردن و تا ئاستێک بتوانین پیلانەکانیان بشێوێنین.
ئێمە ھێزی ئێرانمان نییە بەڵام ھەوڵ ئەدەین.

سەبارەت بەجۆری موشەکەکان
ھەر بەپێی سەرچاوەی زانیارییە ھەواڵگرییە دزەپێکراوەکانم توانیویانە جۆری موشەکەکانی ئێران ئاشکرا بکەن وەک موشەکی قاسمی 3 و قاسمی 4 و قاسمی 5 کە بەکاردەھێنن.

لەھەمووی گرنگتر کە بیزانن درۆنەکان سپێدراون بە حەشدی شەعبی واتە حشدی شەعبی بەشدار دەبێت لەو ھێرشانەی ئێران، زانیاریمان ھەیە یەکێتی ئاگادارە بەڵام ھیچی پێ ناکرێت وە زۆریش بەوە نیگەرانە.

پێویستە ھەوڵ بدرێ چەن کلیۆمەترێک لەدووری بنکە و بارەگاکانەوە درۆنەکان ھەر چۆنێک بێت بخرێنە خوارەوە بۆ ئەوکارە پێویستە دووربینی شەو و بیکەیسی و تاپڕیش بۆ مەودای نزیک بەکاربھێنرێت بۆ خستنەخوارەوەیان، چونکە درۆنەکان دووربینی ئامانجی موشەکەکانن.
ئەو درۆنانە لەکار بخرێن ئامانجەکانیان ناپێکن.

یەکەم موشەکیان بەرەو پردێ ئاڕاستە دەکەن، لەچەن کاتژمێری داھاتوودا بڕیارە جوڵە بکەن.

خودا منداڵان و و ھاوڵاتیان و خوشک و برا مسوڵمانە ڕاستەقینەکانم بپارێزێت.


#لەپێناو_خودا
زانکۆ بورھان
22.11.2022
Telegram @zankoburhan
1.4K viewsedited  21:50
باز کردن / نظر دهید