Get Mystery Box with random crypto!

#دیاری_یەکەم لەدووری چەن هەزار کیلۆمەترێک یان باشتر بڵێم لە | زانکۆ بورهان::zanko burhan

#دیاری_یەکەم

لەدووری چەن هەزار کیلۆمەترێک یان باشتر بڵێم لەم سەری دنیاوە، من دڵم لای ئەو سەری دنیایە.

دڵم لای گەددەی خاڵی هەزاران سەگی برسی کوردستان و عێراق و سوریا و ئاسیا و هندستان و تەواوی ئەو وڵاتانەی سەگ تێیدا چەوساوە و لێدراو و گوێبڕاو و کلک بڕاو و بەژەهر و دەرزی کوژراوە.

لای من سەگەکانیش جۆرێکن لەمرۆڤ، بەڵام وەک مرۆڤ مرۆڤ نیین، دیاری خودان بۆ مرۆڤ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دیارییەش وەک ئەو ملیۆنان دیاریانەی دیکە، کە هەبوون و هەن و دەبن نرخی نەزانراوە!.

دەروونی من بەبینینی سەگێکی تێر و پارێزراو شاددە، بۆیە هەمیشە ئەو شاددییەم دەوێت.

هیوادارم بتوانم ناوەناوە چێژ لەتێربوونی سەگە برسییەکان ببینم.

سەگ هەتا لەگەڵی نەژیت نازانیت خودا چی بۆ دروست کردوویت.

زۆر سوپاس بۆ ئەو برایانەی لەگەڵم هاوکار و ماندووبوون، ڕۆژێک دێ ئەمە فریاتان ئەکەوێت لەو شوێنەی کەس فریاتان ناکەوێت.


بێ سەگ ژیان جوان نابێ
سەگ، ژینگە، ئارامی




زانکۆ بورهان
18.12.2023
Telegram @zankoburhan