Get Mystery Box with random crypto!

دیاری یەکەم دابینکردنی گەرمی بۆ پێنج ماڵی بەڕێز ئەمەی کە کر | زانکۆ بورهان::zanko burhan

دیاری یەکەم

دابینکردنی گەرمی بۆ پێنج ماڵی بەڕێز

ئەمەی کە کراوە خێر و چاکە و پیاوەتی و خۆباشدەرخستن و کاری خێرخوازی نییە!
بڕوام بەوە نییە مرۆڤ لەپێناو خودا چاک و باش بێت یاخود کارێک بکات! من وا بیردەکەمەوە ئەگەر خودا نەبێت مرۆڤ باش و چاک دەبێت یان کاری چاک دەکات!؟

لێرەدا مەبەستمە بڵێم چاک بوون و باش بوون دەبێ هەبێ، لەناخ و کردار و گوفتاردا بێ نەک لەترسی دۆزەخ و بەدەست هێنانی بەهەشتدا بێ یان ڕازی کردنی خودا بێ.
چون ئەوە جۆرێکە لەبەرتیل!

بڕوام وایە خودا ئەمەی لەئێمە دەوێت نەک ئەوەی زۆرێک دەیانەوێت وابێ!.

ئێستا وای لێهاتووە، بەیارمەتییەکی بچووک کەرامەتی مرۆڤێکی گەورە دەشکێندرێت! گوێ بەوە نادرێت ئەوانیش دڵێکیان هەیە لەشوشە!

هەرچۆنێک بێت سەرەنجام نێتی دڵەکان لای خودا ئاشکرایە، ئیتر بۆ کێی ئەسەلمێنێت!؟

سوپاس بۆ ئەوانەی یارمەتیاندام، بەتایبەت ئەو برایەی بەوردی خێزانەکانی بۆ دۆزیمەوە و دیارییەکانی بۆ بردن، دڵ خۆش بووم بەدڵخۆشییان.

وەک تێبینی|| من خێرخوازنیم و نابم، ئەگەر توانیم هەرجارە و بەجۆرێک دیارییەکان دەگەیەنم بۆ ئارامی دەروونی خۆم.

ئەمە بەردەوام دەبێ.

زانکۆ بورهان
29.12.2023
Telegram @zankoburhan