2022-03-16 23:19:02
تاوانباری یەکەم و دووەم و سێھەم لەکەیسی کیمیاباران کردنی ھەڵەبجە جەلال تاڵەبانی و یەکێتییە، نەک سەددام و عەلی کیمیاوی و بەعس.
کاتی ئەوە ھاتووە ئەو ڕاستییە بۆ خەڵکی ھەڵەبجە و تەواوی کورد ئاشکرا بکرێت.
ئەبێ ھەڵەبجە لە یەکێتی پاک بکرێتەوە.
(٥٠٠٠) ھەزار قوربانی ھەڵەبجە لەگەردنی جەلال تاڵەبانیدایە، نەک ھەر کیمیاباران، لەکەیسی ئەنفالیش ھەر جەلال تاڵەبانی تۆمەتبارە.
ئەبێ ھەڵەبجەییەکان لەبیریان بێت کێ تاریق ڕەمەزانی ئازاد کرد، کە فرۆکەوانی ناو ئەو فرۆکەیە بوو ھەڵەبجەی کیمیاباران کرد.
ئەبێ ھەڵەبجەییەکان بیریان بێتەوە کێ بوو حەوزەی شارەزووری داخست و بەزۆر خەڵکیان بەشەق و تەقە و قۆناغە تفەنگ دەگەڕاندەوە ناو ھەڵەبجە بۆ ئەوەی بەر کیمیاوی بکەون.
ئەبێ ھەڵەبجەییەکان بیریان بێتەوە کێ بوو پاسداری ئێرانی ھێنایە ناو ھەڵەبجە و کێ بوو پاسداری ئێرانی تا کەرکوک برد و بیرەنەوتەکانیان تەقاندووە.
ئەبێ خەڵکی ھەڵەبجە بەبیریان بێتەوە کێ بوو دەست و پەنجەی ژن و کچی کیمیاباران کراویان دەبڕیەوە بۆ دەرھێنانی مستیلە و بازنی زێڕ!
کێ بوو بانک و دووکانەکانی ھەڵەبجەییەکانیان تاڵان کرد!؟
کێ بوو کومبار و ناوماڵی ھەڵەبجەییەکانیان تاڵان کرد و ئاودیوی ئێران کرد!؟
ئەوانە بەعس نەبوون!
جەلالییەکان بوون، یەکێتییەکان بوون.
ھەق وایە (١٦ی ٣) ھەموو ساڵێک بکرێتە ڕۆژی بەردبارانکردنی گۆڕەکەی جەلال تاڵەبانی.
زانکۆ بورھان
16.03.2022
Telegram @zankoburhan
17.8K viewsedited 20:19