بەم ڕێگایانە توڕەیی منداڵەکەت مەهێڵە:
بینێرە بۆ حەمام خۆی بشوات.
لاپەڕەیەکی پێ بدە لێی بنووسێت.
پێی بڵێ ٥ جار بە هەموو توانای بەناو ماڵەکەدا بسووڕێتەوە.
کاتێک تووڕەیە و هاوار دەکات دەستی بگرە و بیبە ژوورەکەی پێی بڵێ: یەک خولەک لە ژوورەوە بمێنەرەوە و بیر بکاتە بزانێت هۆکاری توڕەییەکەی چییە؟ دواتر بێت پێت بڵێت.
لە ئامێزی بگرە و پێی بڵێ چەندت خۆشدەوێت.
ڕێگە بدە ئەو شەوەی تووڕە و عاجز بووە لەلای تۆ و هاوسەرەکەت بخەوێت و نیگەرانییەکەی کەم ببێتەوە.
هەمان سات قسەیەکی پێکەنیناوی بۆ بکە تا بەدڵی خۆی پێ بکەنێت.
ئێوە چ ڕێگایە بەکار دەهێنن؟؟ ئەزموونی خۆتان بنووسن