Get Mystery Box with random crypto!

#گرووپە_گومڕاڪان... ⑦- ئەشاعیرە 'الٲشاعرة' پۆستۍ یەڪەم : لا | " العِلم ◈ ᎯᏓ ĘᏓᙢ "

#گرووپە_گومڕاڪان...
⑦- ئەشاعیرە "الٲشاعرة" پۆستۍ یەڪەم :

لاۍ سەلەف شتێڪ نەبووە بەناوۍ ئەشاعیرە ، چونڪە تاریخۍ دروست بوونیان بەو ناوەوە دەڪەوێتە دواۍ سەدەۍ سێھەم ڪاتۍ دەرڪەوتنۍ ٲَبو الحسن الٲشعرۍ موعتەزیلە ، ئەوەۍ لاۍ سەلەف بوونۍ هەبووە تەعطیلۍ جەهمییە ـو ئەهلۍ ٳعتزال بووە ، هەربۆیە دەبینۍ لە ڪتێبەڪانیاندا ڕەدیان داونەتەوە عەقیدە ڪوفرییەڪانیان بەیان ڪردووە.

➟ئەمما ڪاتێڪ ئەشاعیرە پەیدا بوون دەستیان دایە هەمان تەعطیلەڪەۍ جەهمییەڪان ، بۆ نمونە ڪاتێڪ باسۍ صیفاتۍ وەستانۍ اللە لەسەر عەرش "ٳستواء" دێتە پێشەوە ڕەدۍ دەڪەنەوە بەتەئویل بەوەۍ گوایە ٳستواء بەماناۍ وەستان ناهێت ، بەڵڪو بەماناۍ ٳستلاء ، ٳستولۍ دێت واتە دەستۍ بەسەردا گرتووە ، ڪەئەنەما پێشتر عەرش موڵڪۍ ڪەسێڪۍ تر بووە! ئیتر بەو جۆرە دەڪەونە ڕەد ڪردەنەوەۍ صیفاتەڪانۍ ڕەب‌ العالمین ، هەربۆیە دەبینۍ عولەمایانۍ ئەهلۍ سوننە ڕەدۍ ئەشاعیرەیان داوەتەوە و ڪتێبیان دژیان نوسیوە و خەڵڪیان لەو تەعطیلەیان ئاگادار ڪردووەتەوە.
ئەصڵەن لاۍ سەلەف تەڪفیرۍ ئەشاعیره هەیە لەڪاتێڪدا بە ناو وجودیان نەبووە ، بەڵڪو عەقیدەیان بە بناغە هەبووە ئەویش تەعطیلۍ جەهمییەڪانە ، یەڪێڪ لەو صیفاتانەۍ ئەشاعیرە قسەۍ لەسەر دەڪەن و ڕەدۍ دەڪەنەوە قورئانە صیفاتۍ ڪەلام ، لە مەسئەلەۍ قورئان ڪە ڪەلامۍ اللە ـیە ﷻ هەموو سەلەف ئیجماعەن تەڪفیرۍ تەعطیل ڪەرۍ ڪەلام ڪراوە ، هەروەڪ چۆن حرب ڪوڕۍ ٳسماعیل الڪرمانۍ ئیجماع نقڵ دەڪات.☟

والجھمیة هُم ڪفار زنادقة ٲَعداء‌ اللە فاحذروهم.
ڪتاب السنة لحرب الڪرماني | ۹٦

↑وە ناشمەوێ قەولۍ زۆر دابنێم ، تەنیا یەڪ قەولۍ وڪیع ڪوڕۍ جراح دێنم ڪە دەڵێت☚ ❞هەرڪەسێڪ بڵێت ڪەلامۍ اللە هۍ خۆۍ نییە و قسەۍ پێ نەڪردووە ، ئەوە ڪافرە ، وە هەرڪەسێڪ بڵێت : بەشێڪۍ مەخلوقە ئەوە ڪافر بووە❝.☟

حدثني محمد بن ٳِسحاق الصاغاني ، حدثنا ٲبو حاتم الطویل ، قال : قال وڪیع : من قال : ٳِنَّ ڪلامە لیس منە ، فقد ڪفر ، ومن قال : ٳِنَّ منە شیئًا مخلوقًا فھو ڪَفَرَ.
رواە عبداللە بن ٲَحمد في ڪتاب‌ السنة | ٤۰

→ڪەئەنەما ئەشاعیرە لە پێش‌ چاوۍ بوون ڪاتێڪ دەڵێن : قورئان ڪلام النفسي ، عبارة عن ڪلام اللە یانۍ اللە قسە ناڪات ، بەڵڪو ڪەلامەڪەۍ لە نەفسێڪدا خەلق ڪردووە! یاخود تەنھا یەڪجار قسەۍ ڪردووە دواۍ ئەوە قسەۍ نەڪردووە و ناڪاتەوە!
#ماویەتی