Get Mystery Box with random crypto!

ژینگەپارێزانی نۆدشە چالاكییەكی ژینگەیییان بەڕێوە برد کۆمەڵێک | AVA TODAY

ژینگەپارێزانی نۆدشە چالاكییەكی ژینگەیییان بەڕێوە برد

کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی "ویر"ی نۆدشە بە هاوکاریی لایەنگرانی ژینگە لە گوندی "دزاوەر"و چەند دامەزراوەی دیکە، لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا، سەیرانگای "داڵان"یان خاوێن کردەوە.

لەو هەڵمەتەدا، ژینگەپارێزان پاشماوە فڕێدراوەکان لەلایەن خەڵک و گەشتیارانەوەیان كۆ كردەوە٠

شایانی باسە ئەو كارانەی كە ئەركی حكوومەتن لە پاككردنەوەی ژینگە و كوژاندنەوەی ئاگر و سەوزكردنی ژینگەی كوردستان; لە لایەن كۆمەڵێك كەسی ژینگەدۆست لە ڕێكخراوەكان دەكرێن و حكوومەتیش نەك بە هانایانەوە ناچێ، بەڵكوو زۆربەی كات خۆی هۆكاری تێكدانی ئەو ژینگەیەیە٠


٢٦٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ سێشەممە، ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢


‏@avatodaykurdi