نێرگس محەممەدی بۆ جارێكی تر دادگایی دەكرێتەوە
بەهۆی "چالاکییەکانی لە نێو زیندان" جارێکی دیکە نێرگس محەمەدی دادگایی دەکرێتەوە!
نێرگس محەممەدی، چالاكی مافەكانی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان لە لقی ٢٩ی دادگای ئینقلاب، دادگایی دەکرێت.
پەیجی نێرگس محەممەدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، دادگایی کردنەكەی بە چالاکییەکانی ئەم داکۆکیکارەی مافی مرۆڤ لەنێو زیندان زانیوە٠
هۆكارەكانی دەسبەسەركردنی نێرگس محەمەدی دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە "کوشتن" و "ئیعدام"، دەرکردنی بەیاننامەیەک دژی "ئیعدام"، ناڕەزایەتی دەربڕین بە "دەستدرێژیکردنە سەر ژنان" لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و ناڕەزایەتی دەربڕین بە "ئەشکەنجەدان"ی تۆمەتباران لە "شانە تاکەکەسییەکان"
٢٦٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ شەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢
@avatodaykurdi