Get Mystery Box with random crypto!

دوو بەندكراو لە گرتنگەی ناوەندیی ئیتلاعاتی ئیلام مانیان لە خوا | AVA TODAY

دوو بەندكراو لە گرتنگەی ناوەندیی ئیتلاعاتی ئیلام مانیان لە خواردن گرت

بەپێی هەواڵی سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ، محەممەد دانیالی، تەمەن ٢٣ ساڵ، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "بنار"ی ئاودانان و ناسر ڕەزایی، هاووڵاتیی ٤٣ ساڵەی خەڵکی شاری سەراوباخ سەر بە ئاودانان لە ڕۆژی هەینی، ١٩ی جۆزەردانەوە لە گرتنگەی ناوەندیی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام  مانیان لە خواردن گرتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ناڕەزایەتیدەبڕین بە ئەشکەنجەکران و پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەیان مانیان لە خواردن گرتووە.
ڕۆژی ٢٤ی بانەمەڕ، محەممەد دانیالی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە دێهلۆڕان دەسبەسەر کراوە و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی دووشەممە، یەکی جۆزەردانیش، ناسر ڕەزایی بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ترمیناڵی شاری ئەهواز دەسبەسەر کرابوو



٢٦٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ شەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢


‏@avatodaykurdi