Get Mystery Box with random crypto!

بەورەکانی کەرکوك B.kirkuk

لوگوی کانال تلگرام bawrakanikirkuk1 — بەورەکانی کەرکوك B.kirkuk ب
لوگوی کانال تلگرام bawrakanikirkuk1 — بەورەکانی کەرکوك B.kirkuk
آدرس کانال: @bawrakanikirkuk1
دسته بندی ها: سیاست
زبان: فارسی
مشترکین: 10.22K
توضیحات از کانال

ڕاستگۆیی لە ھەواڵ ، خێرایی لە گەیاندن
A page for news and developments in Kirkuk

Ratings & Reviews

3.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

1

3 stars

0

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 42

2023-03-12 11:06:35
بەپەلە

بۆ پشتیوانی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک کۆمار؛ سەرۆک وەزیران لە بەسرەوە هەڵمەتێک بۆ چاندنی 5 ملیۆن دارخورمای لەسەرتاسەری عێراق دەست پێ دەکات.
2.3K views08:06
باز کردن / نظر دهید
2023-03-12 11:05:52
بەپەلە

سەرۆکایەتی کۆمار عبدلەتیف ڕەشید هەڵمەتی بەهاری بەغدا بۆ چاندنی دار لە پایتەخت دەستپێدەکات و سەرۆک کۆماریش بەشداری دەکات لەچاندنی ژمارەیەک دار لەناوچەی سەیدیە لەبەغدا.
2.1K views08:05
باز کردن / نظر دهید
2023-03-12 00:34:31 بەپەلە

(شێرزاد ڕەشید کاکە) بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لەکەرکوک ئاگاداری سەرجەم بەڕێوبەرانی قوتابخانەو باخچەکانی منداڵانی سەر بەخوێندنی کوردی دەکات کە نابێت بەهیچ شێوەیەک دەوامی فەرمیی خۆیان جێبهێڵن بۆ بەشداربوون و ئامادەبوون وەک میوان لەمەراسیمی چالاکیی هونەری هەر قوتابخانە و باخچەیەکی تر.

ناوبرا لەپۆستێکدا لەفەیسبووک نووسیویەتی: کاری بەڕێوبەری ئەرک و بەرپرسیارێتییە، جا لەنێو قوتابخانە بێت یاخوود باخچەی منداڵان، بەڕێوبەری قوتابخانە بەرپرسیارە لەمامەڵەکردنی تەندروست و بەپەلە لەگەڵ هەر کێشەو پێشهاتێک کە لەقوتابخانەو باخچەیک ڕووبدات و پێویستە لەسەری بڕیاری ئیداری لەسەر بدات، ئیتر چۆن دەبێت بەڕێز بەڕێوبەری قوتابخانە یاخوود باخچە ڕێ بەخۆی بدات دەوامی فەرمیی خۆی جێبهێڵێت بۆ کارێکی ئاوها لاوەکی.

بەڵێ دەکرێت هەر بەڕێوبەرێک بەشداریی بۆنەی هەر باخچەو قوتابخانەیەکی تر بکات گەر کاتی ئەنجامدانی ئەو مەراسیمە لەدوای دەوامی فەرمیی قوتابخانەکەی خۆی بێت.

ئەم ئاگاداریە پێویستە وەک خۆی جێبەجێبکرێت و کاری پێبکرێت، هەر بەڕێوەبەرێک سەرپێچیی ئەم بڕیارە بکات بەپێی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکان ڕێ و شوێنی یاسایی لەبەرامبەری دەگرینەبەر.
661 views21:34
باز کردن / نظر دهید
2023-03-12 00:32:54 بەپەلە

سبەی یەکشەممە 2023/3/12 لە قائیمقامیەتی کەرکوک و قەزاو ناحیەکانی، لەم گۆڕەپان و وێستگە حکومی و ئەهلییانە نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت:

• کەرکوک ئەلواستی (تۆنێلی گەڕەکی واستی)
• جیهان ئۆیڵ (بازاڕی گەڕەکی عەسکەری)
• عەوێنەی سەید عەلی (حەویجە)

• گۆڕەپانی هیوا (نزیک کۆمپانیای تارق)
• گۆڕەپانی بوولاق (تەنیشت گەراجی گواستنەوەی سلێمانی)
• گۆڕەپانی بەحر (گەڕەکی عەدەن - پشت شاری یارییەکان)
• گۆڕەپانی ڕامان (نزیک پردی لەیلان)

٭ تێبینی: بەپێی کارتی نوێی سووتەمەنیی ژمارە (3)، هەر خێزانێک بڕی (50) لیتر نەوتی پێدەدرێت.

٭ ئەو بەڵگەنامانەی کە بۆ وەرگرتنی نەوت پێویستن:

کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگی ناسنامەی نیشتمانی یا ناسنامەی باری شارستانی لەگەڵ خۆت بهێنە، لەگەڵ ئەسڵییەکانیاندا.
دوای پشکنین و هاوتاکردن، ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی وێستگەکەوە، ناسنامە ئەسڵییەکەت بۆ دەگەڕێندرێتەوە.
698 viewsedited  21:32
باز کردن / نظر دهید
2023-03-12 00:05:45
بەپەلە

لەگەڕەکێکی هەولێر تەقەیەکی زۆر دەکرێت.
884 views21:05
باز کردن / نظر دهید
2023-03-11 21:00:25
محەممەدی تاقانە" بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

وێنەی ئەو گەنجەی لە رووداوە هاتووچۆکەی نێوان سلێمانی - عەربەت گیانی لەدەستدا.

ناوی محەممەد شەریفە و خەڵکی شارەزوورە، تەمەنی 23 ساڵە و تاقانەیە"
1.8K views18:00
باز کردن / نظر دهید
2023-03-11 20:57:42
1.7K views17:57
باز کردن / نظر دهید
2023-03-11 20:11:45 بەپەلە

لەسبەی یەک شەممە (٢٠٢٣/٣/١٢)وە، دەست دەکرێت بەدابەشکردنی بەشە بەنزینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کۆبۆنیان هەیە، دابەشکردنەکەش بەپێی (بارکۆد) دەبێت، ئەمەش تاڕۆژی (٢٠٢٣/٣/١٦) بەردەوامدەبێت.

بەپێی ئاگادارییەکەی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک، پێویستە ئەو بارکۆدەو ئۆتۆمبێلەکە هاوتابێت، واتا بەنزین نادرێت بەو کەسانەی بارکۆدی تر بەکاردەهێنن و هاوتای ئۆتۆمبێلەکانیان نییە، بەمەش نرخی لیترێک بەنزین لەبەنزینخانە حکومییەکان بە 450 دینار دەدرێت بە شۆفێران.
1.8K views17:11
باز کردن / نظر دهید
2023-03-11 18:50:11
کەمێک پێش ئێستا؛ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی دەربەندیخان - کەلار ئۆتۆمبێلێکی جیلی وەرگەڕا، کە دایک و باوک و منداڵێکی تێدا بووە. هاتووچۆی دەربەندیخان دەڵێت، بەهۆیەوە باوکەکە، کە شۆفێر بووە، گیانی لەدەستداوە و دایک و منداڵەکەش بە سووکی بریندار بوون.
2.0K views15:50
باز کردن / نظر دهید
2023-03-11 15:52:56
قوتابیانی زانكۆی ڕاپەرین، یادی رۆژی جلی ئینگلزییان كرده‌وه
2.1K views12:52
باز کردن / نظر دهید