@besnoor جیاوازی نێوان هیچەکان مەودای نێوان ماچ | ئەدەبیاتی بێ سنوور
@besnoor
جیاوازی نێوان هیچەکان
مەودای نێوان ماچێک لە هیچ
تاکو باوەشێکە لە پوچ!
کە لە ناخم بێ ماناتر،
تەنیا بەهارێکی ونە
لەناو تەمی بێدەنگیا...
رو دە خودا کەن!
کارەسات ئەمجارە سوێرە،
لە وێنەی فرمێسکێکی خۆی
بەسەر غونچە گێلاسەکان...!
پشکوتن لە سەبز نامۆیە و
منیش...
غەریب ترینم بو شەقام
بەکاتی بەندیخانەیەک،
بە ناوی شار!
(بیناکان) تێیدا تاکەکەس،
بە حوکمی کۆنگرەی بزە!
#ئەسرین_حەسەن_پوور
@besnoor