Get Mystery Box with random crypto!

@besnoor #خۆوێژ قاوەیەک تاڵ لە تەنیاییدا ژن لە ن | ئەدەبیاتی بێ سنوور

@besnoor

#خۆوێژ

قاوەیەک تاڵ لە تەنیاییدا
ژن لە نێوماڵ لە تەنیاییدا
قاوەکەی خواردەوە بگرێتەوە تا
باز هەم فاڵ!!! لە تەنیاییدا
وە خودایەک بوو بنی فینجان و
کەوتبوو پاڵ لە تەنیاییدا
یانی بە گونیشی نەبوو وەک خودی خۆی
مێرد،،،، منداڵ لە تەنیاییدا

وێژەوانێکی قەرەنتینه کراو
قوونی پاتۆڵی شێعر پینە کراو
عەرزی کرد کاری عەرووزی ناکا
دەی بە لایەک بەری کۆنینە کراو
ئەو ڕەدیفەی سەرەوەی پێخۆش بوو
ساڵی ئەو ساڵ لە تەنیاییدا
ئانێ ئەعسابی خرابوو هەستا
وە بە گۆپاڵ لە تەنیایی دا
کوێر بێ چاوی رەشی کۆمەڵگا
بۆوه چون کاڵ لە تەنیاییدا
سەندەڵی سەندەڵی رووحی خاڵی
دەکەن ئیشغاڵ لە تەنیاییدا
بەر دەبن خەڵک و نەخۆشی بەدەرەک
شایی دەکرێ سەرەخۆشی بە دەرەک
دەکەوی ناکەوی مەنزووری نییە
دەوڵەت و مردنی تۆشی بە دەرەک
تەح لە جڕجاڵ لە تەنیاییدا
خەڵکی بەدحاڵ لە تەنیاییدا
ئەو هەموو مەرگە لە پەی ناژینێک
یانی جەنجاڵ لە تەنیاییدا
دەیگری نایگری ئای رووحانی
چ دەزانێ وەکی هەر نەیزانی
چۆن دەکا زیندەگی ـ یک ایرانی ـ
یەک سوئالم هەیە کوا قائانی
ئاخرین خاڵ لە تەنیاییدا
کە کرا قاڵ لە تەنیاییدا
مەلی بەرزائیەکانی جەولان
لێدەدا باڵ لە تەنیاییدا
کەرنیووزانی بەرەڵا به هەزار
کەڵی کاناڵ لە تەنیاییدا

وە رەبولنەوعی هونەر قالە مەڕە
دوای گەلێ گەشت و گوزەر قالە مەڕە
زۆر سەیر کردی زەرەر قالە مەڕە
وەسیەتی کربوو ئەگەر قالە مەڕە
مرد لە سابڵاغێ بە خەڵکی بێژن
لە پەنا مامە هەژار بینێژن
ئەو خودا کوردە گەلێکم دیبوو
ساف و ساماڵ لە تەنیاییدا
رایدەخست کۆنە پەڕۆیەک لە شەقام
تا بکا سواڵ لە تەنیاییدا
سووژەیەک بۆ فشە بۆ رابوردن
یەک مەتریاڵ لە تەنیاییدا
کۆڕە کوردایەتی پیرۆزە وەرە
لێدە شمشاڵ لە تەنیاییدا
ڕۆژێ وەک زیرەکی مووسیقی کورد
دەکرێی چاڵ لە تەنیاییدا

ژنی پێخۆشی، گڕووی ئازادی
شتی نامووسی قسەی نازیادی
ماڵ ویلایەکی غەربی شەڕقی
شەکەتی بەر دەمی جاروو بەڕقی
چەند دەستێ جلی کوردی مۆد و
مانتۆ و شاڵ لە تەنیاییدا
بێهتەرینی لە هەموو شت سێت و
خزمەکانی کە دەبن پێی شێت و
شڕ و عەوداڵ لە تەنیاییدا
وەلی ئەو ساڵ درا بە کڕۆنا
دەرکی ئەو گاڵ لە تەنیاییدا
فاااااگ ویرووس، پەزیرایی، خاب
سەت میتر هاڵ لە تەنیاییدا
باشە تێی ڕیییم بە کەلکی چی دێ
تۆق و خرخاڵ لە تەنیاییدا
هەمبوو نەمبوو بڵە بۆ کێیە موهیم
جل و کووتاڵ لە تەنیاییدا
بە جەهەننەم ئیدی ناپارێزم
وە دەگەڵ ڕێزم ئەگەر بێڕێزم

رووحی دونیایەکی تۆفانی من
نوسخەیەک ژێنی پەرێشانی من
کوردی یەک گۆشە لە وێرانی من
هەمە ناسنامەیی ئێرانی من
وەلی ئیحساس و زمان و عەقڵم
هەموو وەک ئەو دڵە زیندانیمن

لێی دەپرسم بە کزی و خەمباری
حاڵ و ئەحواڵ لە تەنیاییدا
وە دڵم تازە کە هیچی ناوێ
پیر و پاتاڵ لە تەنیاییدا
دادەخا سەر نییەتی جوابێ هیچ
وە دەکا ماڵ لە تەنیاییدا

بە کرێگرتەیی مردن نابێ
قەرزی مردوو بە مەرگ ون نابێ
ژینی بەدبەختی سەروبن نابێ
تیر وە جەرگی دەکەوێ، کون نابێ
وەڕەز و مات هەموو ئێواران
سەر بە لاپاڵ لە تەنیاییدا
تاو دەکشێت و دەنیشێ بە تەمی
‌خەوی گرژاڵ لە تەنیاییدا
وه کرێگرتە فڕێهەڵدەدرێ
وەکوو سیپاڵ لە تەنیاییدا
کتوپڕ کێو بە ڕژدی گشتی
دەبنەوە جاڵ لە تەنیاییدا
ژنە داماو بە جەمدا، کە تەواو
بووە سریاڵ لە تەنیاییدا

میزی تۆزاوی لە ڕێستوورانێک
کەچک و چەنگاڵ لە تەنیاییدا


#عەوڵا_گولابی(هونەر)



@besnoor