Get Mystery Box with random crypto!

@besnoor زەمەندی عیشقی من کوا شینە بێ تۆ هەناسە | ئەدەبیاتی بێ سنوور

@besnoor


زەمەندی عیشقی من کوا شینە بێ تۆ
هەناسەم سارد و دڵ خەمگینە بێ تۆ
ڕەشە ڕۆژم لەچەشنی چاوەکانت
هەتاوی بەختەکەم بێ تینەبێ تۆ
...................................
دەمێک ئاور ،دەمێک ئاوم بەبێ تۆ
مەلی هێلانە سوتاوم بەبێ تۆ
سەرم سوڕماوە ئەی سروەی بەهاران
هەتا ئەمڕۆ چڵون ماوم بەبێ تۆ؟

......................................

وەکوو کوێستانی تەم گرتووی وڵاتم
لەشەوگاری خەما داماو و ماتم
بەڵام نووری هومێدم هەر لە دڵدا
هەتا هەم چاوەڕوانی ڕۆژهەڵاتم

..................................

ئەوا نەورۆزە خەمڵیوە کەژ و کۆ
ئەتۆ پێت وایە من چۆنم بە بێ تۆ
خەمینم،لێو بەبارم،دڵ شکاوم
لەناخی جەرگ ودڵ هەڵدەستێ بۆسۆ


#عەلی_حەسەنیانی(هاوار)


@besnoor