Get Mystery Box with random crypto!

@besnoor شێعر یا ژن؟! شێعر یانییی ، یانی ژن! ی | ئەدەبیاتی بێ سنوور

@besnoor



شێعر یا ژن؟! شێعر یانییی ، یانی ژن!
یانی هەر ژن؟! هیچی‌تر ئوستاد؟ هەر !
ها !!! ئەرێ!! یانی هەموو شت، چۆن بڵێم؟!
نا!! مەبەستم.... ژن،،، وەکوو بونیاد هەرــ
ئافرانێ ها لە پشتی جوڕێ ژن،
دایک یا مێوێنە، زایا بوونە شێعر.
سێکس چی؟! وەک ڕابیتەی ئازاد! هەر
سادەتر بێژم ، دەفەرمووی ژن، بە زەی‌ــ
ـــنی منا دێ دیاردەی سێکس و ئەوەی ــ
وێژمانی جوانیناسانەی شێعر
نەقد، بووتیقا، دەق و وانەی شێعر
‌گشتی تێکۆشانە تا هەستی زمان
پێک بێ سێکس و دەمێکی شاد!!! هەر
پیاو هیچێ بێجگەلەو باسەش نییە
دەی کە وایە شێعر چی لێهات؟!! هەر
گۆڕدرا، شێعر یانی پیاو ، یا
وێژەیێ بۆ تاقمێ شەییاد هەر !

موعجیزەی دوو پیت یا دوو دەنگ (من)
ئەلف و بێی (تۆ)؛ چاو، جادوو ، دەنگ، (من)
یەک دڵی بزرۆکە، ن‌ێ ، م‌ێ ؛ من / هەمووی
(تۆ) دەناڵێنێ نەهاد و دەنگ (من)
ناتناسم/تۆ وتت/ نا ؟ سادە بوو
(تۆ) دەکەم بێدەنگ یاد و دەنگ(من)
هەڵدەدا سەر قارەمانی بێ‌وشە و
شێعر نادا (تۆ) نەجات و دەنگ (من)
بیر ئاڵۆزی گژەی مانا ، لە پڕ
فۆڕم وەک تۆ ڕوو دەدات و دەنگ(من)
کەوت، دەنگت لێ نەبیست و ئامبوڵانس
هات،،،،،،، دادوو
دادوو
دادوو
[دەنگ] (من)

م‌م‌م‌م‌ن‌ن‌ن نەبوو هااااای شا ااااااا
بێ‌ێ‌ێ‌ێ ت سووووووووووووک
واااااو کێێێێێم
ئاوا ئاااو ئااااوااااتتتت
هااااااااااااا
ههههههههههههههه

کە مردم شێعرەکانی من بە تۆ خخخخ
لە سەر شانت تەکانی من بە تۆ خخخخ
ئەوەی بگری مەگەر نا مەگری مەگری
خەراپ و باشەکانی من بە تۆ خخخخ
مەکانم بوو بە زیندوووویی نەهاتی
ئەگەر مردم مەکانی من بە تۆ خخخخ
و هتد خۆلاسە

مەرگ کۆتایی زمانی مل‌بە‌نی‌ــــ
ـــری هەموو مانایەکە
شێعر وەک
تاجی بێدادی زمان
ڕێک:کۆگەی ڕژتە، مووسیقا ، خەیاڵ
وێژە تەختی شانشین
ئێستێ دوایین شاعیری سۆزی زوڵاڵ
پێکەنی!
هههههههههههههه

سادە دانیشتووم و خێزانم لە بەر
پەنجەرەی شێعرێکی من دانیشتووە
چائییەک ئارامی مەیلەو سووری کات
دڵ لە جێگایێ ئەمن دانیشتووە
لایەکی رووحم دەبێتە شێعر، چون
(پیاو)م و لەو لام (ژن) دانیشتووە

شەو وتوووێژی من و ئەزداد هەر
داد هەر، هاوار هەر ، بێداد هەر......

ع.گ.هونەر
/۹ی ڕەزبەری ۹۹/مهاباد


@besnoor