2021-12-01 10:46:08
شێخ "رەیاز درار" سەرۆکی گرووپی ناسراو بە ئەنجوومەنی دێمۆکراتیکی سوریا باڵی رامیاری هەسەدە باسی لەئامادە بوونی ئەم گرووپە ملیشیایە کردووە بە بێ مەرج لەگەڵ دەوڵەتی سوریادا.
ئەو لەم بارەوە لێدوانەکانی ئاڵدار خەلیل سەرۆکی پەیەدەی وەبیر هێنایەوە کە وتبووی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریایە و دەبێت راستەوخۆ وەرێتە دانوستاندنەوە. م
ئاڵدار ئاشکرای کردبووو کە سەرۆک کۆمار ئەسەد سەرۆکی ئێستای سوریایە و لەئاستی نێودەوڵەتیدا وەک نوێنەری سوریا هەژمار دەکرێت و بۆ گەیشتن بە رێگا چارە دەبێت ڕێکەوتن لەگەڵ دەمشق بکرێت.
ریاز درار هەروەها ئاماژەی بە قسەکانی ئەم دوایەی عەبدۆڵای دووەم پاشای ئۆردۆن کرد کە دانی بە شکستی دوژمنانی سوریا لەمەڕ ڕووخاندنی بەشار ئەسەد نابوو.
ئەو وتی ئێمە دەبێت راستیانە هەڵسووکەوت بکەین، ئێمە بەگشتی ئامادەی گفتگۆین لەگەڵ دەمشق گەر ئامادە بێت تا لەچوارچێوە و فورمێلێکی رێکاری رامیاری بۆ هەموو پرسەکانی سوریا ببینینەوە.
درار وەبیری هێنایەوە کە نێوەندگەری رووسیایان لەنێوان دەمشق و هەسەدە لەباکووری سوریا دەبینن و پێمان وایە کە ئەمە بەس نییە، بەرو پێشچوونی رووسیا بۆ نێو ئەو ناوچانەی کە هەسەدە بەسەریاندا زاڵە، پیشان دەدات کە رووسەکان لەوانەیە ئەمجارە لەگفتگوەکاندا رژد بن.
درار لەبارەی دەسپێشخەری ئەم دوایەی ئۆمەر ئۆسێ سەرۆکی دەسپێشخەری نەتەوەیی کوردانی سوریا بۆ نێزیک کردنەوەی دەمشق و هەسەدە وتی کە پۆزەتیڤ بووە و هەرکەس کەجەخت لەسەر گفتگۆیی نێوان هەسەدە و دەوڵەت دەکات مافی هەیە و دەبێت لەم ڕێڕەوە نەبۆ ئاشتبوونەوە بەڵکوو بۆ ئاشتی سەقامگیر کەڵك وەربگیردرێت. چوونکە ئاشتی لەسەر بنەمای قایمە و دەبێت بۆ گەیشتن بە رێگا چارەی رامیاری هەوڵ بدرێت.
شێخ درار شیمانەی دەستدرێژی سەربازی نوێی تورکیای بۆ ناوچە کوردنشێنەکانی لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا بەدوور زانی و وتی تا ئێستا تورکیا هیچ گڵۆپێکی سەوزی بۆ دەستدرێژی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هەڵنەکراوە و لەگەڵ ئەمەش قسەکانی ئەردۆغان و لەشکەرکێشی سەربازی بۆ ناوچەکە دوورە.
ئەو وتی یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای نەتەوەیی کە تورکیا پاڵپشتیان دەکات و لەباکووری سوریان وتوویە لەئێستادا کەشێکی گونجاو هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان.
شێخ وتی لەگەڵ هەمووی ئەمانە و ئەم هەڕەشانە، دۆخەکە هێشتا نەگەیشتووتە ئاستێک بۆ دەستدرێژی نوێ لەلایەن تورکیاوە.
ئەو وتی خەڵکی سوریا لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا بۆ هەر حاڵەتێکی نائاسایی و لەناکاودا ئامادەن و بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرجۆرە هێرشێکی تورکیا بە گیانی خۆیان بەرەنگاری دەکەن.
شێخ هۆشداری داوەتە سوپای تورکیا کە گەر دەستدرێژیە سەربازیەکانی دەست پێبکاتەوە هێزەکانیان بۆ ئەو ناوچانەی کە پێشتر ئەنکەرە هەناردبووینە نێو خاکی سوریاوە دەگوازنەوە.
ئەو وتی کاتێک دەستدرێژی بکرێت هەموو سوریەکان بەرپرسیاری پاراستنی وڵاتیانن.
شێخ باسی لەشیمانەی داخوازی یارمەتی لەسوپای سوریا بۆ پێشگرتن لەهەرجۆرە دەستدرێژیەکی سەربازی نوێێ لەلایەن تورکیاوە کرد و وتی پێشتریش چەندین جار شتی وا ڕووی داوە، کاتێک کە هەسەدە لەکاتی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ سوپای داگیرکەری تورکیا لەعەفرین بوو دوای یارمەتی لە سوپای سوریا کرد.
ئەو جەختی کردەوە کە بەدڵنیایەوە هەسەدە دوا ڕێکەوتنی کۆتایی، بەشێک لەسوریا دەبێت.
33 views07:46