2021-11-18 19:38:57
شرۆڤە، یاری رووسیا و ئەمریکا بە تۆپی کوردان
نووسینی: یەکێک لەئەندامانی کەناڵ
رووداوەکانی ئەم دوایەی رۆژهەڵاتی ناوین، تێرۆریزم و شەڕی ناوخۆ لەوڵاتانی ئەم ناوچە، بە باشی دەوری بەرژەوەندی هەندێک لە وڵاتانی دەرەوەی هەرێمی لەنانەوەی شەڕ و خوێنڕشتن سەلماند. لەڕاستیدا، خەڵکی ناوچە، تاوانی یاری و کێبەرکێیەک دەدەنەوە کە شەڕی خۆیان گواستووتەوە بۆ خۆڕهەڵاتی ناوین. لەم نێوەندەدا، هەندێک بەرەو رووسیا و هەندێکیش بەرەوە ئەمریکا سەریان ناوە. بۆ نموونە کوردانی ئەم وڵاتە هەندێك جار هێزی زەوینی ئەمریکان بۆ شەڕ لەدژی داعش و هەندێک جاریش هاوپەیمانی رووسیان بۆ پێشگرتن لەهێرشی تورکیا، ئەوان لەبیریان کردووە کە داعش دروستکراوەی دەستی رۆژئاوا بەتایبەت ئەمریکا بوو.
وڵاتێک وەک تورکیاش هەندێک جار نێزیکی رووسیا و هەندێک جاریش بەرژەوەندی ئەمریکا دابین دەکات. بەپێی رووداو گرووپەکان بەرژەوەندی ئەنکەرەش دەگۆڕدرێت. ئێستا بە ورەەو دەکرێت بگوترێت تەنیا وڵاتێک کە لەبەرانبەر سیستمی سەپێنراوی رۆژهەڵاتی ناوین خۆڕاگری دەکات و هەڵبەت تێچووی زۆری بۆ داوە ئێرانە. چ لە کرداری ئێران لەسوریا و ئێراق رازی بین و چ دژی دەبێت بپەژرێنین کە ئێران بوو کە بەشار ئەسەدی لەسەر دەسەڵات هێشتەوە.
لەبارتەی رامیاری ئێران لەدژی کوردانیش دەبێت بگوترێت کە وێڕای هەموو کەمووکۆڕیە ناوخۆیەکان لەئێران، کوردانی ئێران دۆخیان زۆر باشترە لە دۆخی ئەوانەی ئێراق و سوریا و تورکیا. لەبارەی هەرێمەوە هەرچەند کوردانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لەم ناوچەدا بوونی سەربازیان هەیە بەڵام ئێران هیچ کات ئەمەی نەکردووتە بیانوویەک بۆ داگیرکردنی هەرێم (بە پێچەوانەی ترکیا کە بە بیانووی پەکەکە سوریا و هەرێمی داگیرکردووە)
لەڕاستیدا ئەمریکا و ئیسرائیل هەرێمیان کردووە بە ناوەندی هەڕەشە لەدژی ئێران، بەڵام ئێران ئەمە بەڕێوەبەرایەتی دەکات. نە دەسەڵاتی هەرێم نە پەکەکە و پەژاک و نەگرووپە چەکدار کوردیەکانی دژی ئێران و نەتەناەت رووسیا و ئەمریکا، دڵسۆزی ئەم دۆخەی کوردان نەبوون. ئەمریکا، زۆر جار پشتی کوردانی بەتاڵ کردووە (لەکاتی شا، حەڵەبجە و سەدام و ئەم دوایانەش کوردانی سوریا)؛ چارەنووسی گرووپە کوردیەکان کە دیارە. پێشینەی شەڕیان گرووپەکان لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ تورکیا، سەدام، ئێران و ... بەس کوردی بەلەنگازی کردۆتە قوربانی.
هەر ئەم کوردانی سوریا کە ئەوڕۆکە بۆ پێشگرتن لە هێرشی تورکیا دەست بە داوێنی رووسیا بوون، لەبیریان کردووتە کە پێش هێرشی یەکەمی تورکیا و داگیرکردنی عەفرین، ئاڵای سوریا و بەشاریان نەپەژراند و وتیان ئەمریکا پێش لە تورکیا دەگرێت! بەڵام ترامپ لەگەڵ ئەردۆغان خیانەتی لەکوردان کرد.... ئێستا کە دەیان هەزار کورد لەهەرێمی بلاڕووس و هەنگاری گیریان خواردووە دەبێت لەبارزانی بپرسدرێت لەهەرێم بۆ گەندەڵی دارایی و کێشەی ئابووری هەیە کە ئەم کوردانە بەمجۆرە ئاوارە دەبن؟ هەرێم ئەوەندەی چەند وڵات نەوتی فرۆتووە، پارەکەی لەکوێیە؟ پەژاکیش پێش لەباسی تیوری بۆ کوردان و ژنانی کورد باشتر وایە وڵامدەرەوەی تێرۆر و منداڵ رفاندنەکانی بێت....
227 views16:38