۲۲ ساڵ لە هەوراز و نشێوی چەمکی ژینگە ڕابوورد.
چیا لە کاتێکدا هەنگاو ئەنێتە ۲۳یەمین ساڵی ژینگەپارێزی، کە بار و دۆخی سروشت گەلێک گۆڕانکارییی بەخۆیەوە دیوە و بەستەیەکی هزری بەستێنی ژینگەپارێزانەی لە ناخی کۆمەڵگادا تەنیوەتەوە. ئەگەرچی کۆبەرگی سروشتوانیی ئەم گەلە نەگەیشتۇوە بە تەشقی ویستەکان و تا ترۆپکی ئیدەئال هێشتا زۆری ماوە بەڵام بە هەڵسەنگاندن لەچاو ناوچەکانی دیکەی جێهان، بڕشتێکی باشی بۇوە و سەرکەوتنی بەرچاوی وەدەستهێناوە.
دیارە گیانفیدایی، فیداکاری و کۆڵنەدانی تێکۆشەرانی ئەم ڕێچکەیە لە درێژەی نەبەردی بەرەنگاربوونە؛ بەریان، لەمپەڕ و نەهامەتییەکانی بەربینی چیا، نەجمەی نەبەزین و نەڕەوینی دەستی کۆمەڵگای لە ملی چیا ئاڵاندۇوە.
بە ڕاستی ئەم حەمکە دەسکەوتە مسوۆگەر نەئەبوون ئەگەر بێتوو پێشوازی، داڵدەدان و پاڵپشتیی نیشتمانوانانی ئەم گەلە و ژینگەدۆستانی جێگەکانی دیکەی هاوڕێ نەبووایەت.
بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای ئەندێشەی سەوز
28ی گوڵان ساڵرۆژی دامەزراندنی ئەنجومەنی سەوزی چیا
@chya_ngo