بە ناوی بەرزە ناو چیا ماڵە گەورەیەک بۆ هەموو دڵسۆزان و خەمخۆرانی ژینگەی نیشتمان. سپاس و پێزانینی خۆمان و تەواوی هاوڕێیانمان و بە گشتی ئەنجومەنی سەوزی چیا پێشکەش و ئاراستەی ئەو گرووپە شاخەوانیانە کە ئەمڕۆ لە ۲۳هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجومەنی سەوزی چیا دەعوەتیان قەبووڵ کردین و بە تەشریف هێنانیان ڕێوڕەسمەکەیان ڕازاندەوە و کۆڕی سەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەم ڕۆژەیان فراوان کرد. مەمنونی هەنگاوەکانتانین و هیوادارین بتوانین پارێزەرێکی شیاوی ڕێچکەی ژینگەپارێزی و ئەمانەتدارێکی بەئەمەگی ڕێگاکەی ئەندیشەی سەوز بین. سپاسی تایبەتتر بۆ گرووپە شاخەوانیەکانی کۆیار،هەوراز ،کاسارۆ و دەستەی بەڕێوەبەرییی یانەی شاخەوانیی مەریوان. بمێنن بۆ ئێمە و نیشتمان! لە لایەن بەڕێوەبەران و ئەندامانی گرووپی شاخەوانانی ئەنجومەنی سەوزی چیا @chya_ngo 1.3K views17:43