Get Mystery Box with random crypto!

بەداخەوە! زۆر زوو کەوتینە چنینەوەی میوەی بۆگەنی بەرۆژئاواییکرد | Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

بەداخەوە! زۆر زوو کەوتینە چنینەوەی میوەی بۆگەنی بەرۆژئاواییکردن. کچێکی کوردی سلێمانی لە تیکتۆک خۆی سووک دەکات و پاشان لەماڵەوە ڕادەکات بۆ ماڵی کوڕێکی ‘هاوڕێی’. لەوێ ‘هاورێ’ سەخیفەکەی و ٦ کوڕی تر کە هەموویان هەرزەکارن دەستدرێژی ئەکەنە سەری. ئێستا پۆلیسی سلێمانی دەستگیری کردون. ئەم جۆرە هەواڵانەمان تەنها لە رۆژئاواوە دەبیست بەڵام ئێستا لەناوجەرگەی کوردستان روودەدات. زەمەنی قسەکردن تەواو بوە. هەر کوردێکی خاوەن کەرامەت کە ئەیەوێ هەمان روداوی تراجیدی بەسەر خوشک و کچیدا نەیەت، ئەبێت ببێتە بەشێک لە تەوژمی تێکشکاندنی شەپۆلی فەساد. گەر ئەمانەوێ ئەم هەواڵانە زۆر نەبن و ئاسایی نەبنەوە، ئەبێ ساڵی ٢٠٢٣ بکرێتە ساڵی لەناوبردنی ئەو کەمینە سەخیفەی بازرگانی بەسەر خێزان و ئەخلاقتانەوە ئەکەن. نەفرەت لە رۆژئاوا و کلتور و ئەخلاقەکەی، نەفرەت لە رۆژئاوا و مورتەزەقەکانی.