Get Mystery Box with random crypto!

هوانە ١. زۆرینەی ئەوانەی لە هوانە خەریکی عەرزی سەیارە و ماتۆ | Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

هوانە

١. زۆرینەی ئەوانەی لە هوانە خەریکی عەرزی سەیارە و ماتۆڕن هەرزەکارن. هەرزەکار تەمەنێکی تایبەتە. هۆرمۆنەکانی گەشەکردن لە لوتکەدان. هەم
بۆ نێر و هەم بۆ بێ، تەمەنی خۆدۆزینەوەیە بەتایبەت لەروی جەستەییەوە. زۆر گرنگە کە گەشەکردنی هەرزەکار نەوەستێندرێ بەڵکو ئاڕاستە بکرێ.

٢. نێر لە هەرزەکاریدا هۆرمۆنەکانی نێرینەی لەلوتکەدایە بەڵام هێشتا بەشی فرۆنتاڵ کۆرتێکسی کە بەرپرسیارە لە خۆکۆنترۆڵکردن و بڕیاری ژیرانە گەشەی نەکردوە. هەرزەکاری بۆ پیاو قۆناغی موجازەفە و مونافەسەیە. قۆناغی گەورەبوونی جەستەیی و تەحەدای فیزیکیە. ئەمە لەخۆیدا خراپ نیە بەڵکو بەشێکی سروشتی ژیانە. تەنها ئەوەندەیە پێویستی بە ئاڕاستەکردنە.

٣. پیاو پارێزەری کۆمەڵگەیە لە مەترسی. ئەوانەی ئەرۆن بۆ جەنگ پیاون. ئەوانەی بەبێ ترس خۆیان ئەکەن بەناو ئاگرا و ژن و مناڵ ڕزگار ئەکەن پیاون. پیاویش پێویستە ئازابێ و توانای موجازەفەی هەبێ ئەگەرنا گەشە ناکات و ئەبێتە ئینسانێکی خوێڕی. بەڵام موجازەفە و توانای موبادەرە و پەلامار تەنها بەشێکی پیاوە. بەشەکەی تری بریتیە لە ئەخلاقی پیاوانە و مروئەت. ئەمەیان بە پەروەردە دروست دەبێت. بەشێکیشی خۆی لەگەڵ تەمەندا دروست دەبێت. کەس نیە لە هەرزەکاریدا هەڵەی نەکردبێ گرنگ ئەوەیە مرۆڤ ئەم قۆناغە بەرەو پیاوەتی تێپەڕێنێ.

٤. رووداوەکەی هوانە ئاساییە. کاتێک ژمارەیەکی زۆر پیاو لە قۆناغی هەرزەکاریدا کۆدەبنەوە و ئامانجی کۆبونەوەکەش موسابەقەی پڕ موجازەفەیە، هەموو شتێ ئەکرێ رووبدات. توندوتیژی و ئیحتیکاک روودەدات لەناو خۆیاندا. پیاوی تەمەنی تر یاخود ژن و مناڵ واباشترە لەو جێگانەدا نەبن کە هەرزەکار بە ژمارەی زۆر تیایدا کۆدەبنەوە.

٥. ئەوەی جێی دڵخۆشیە ئەوەیە کە روداوەکەی هوانە تەحەروش و دەستدرێژی سێکسی نیە بۆ سەر کچەکە. بەڵکو دەرکردنی کچەکەیە لەو شوێنە. دەرکردنی کەسێک کە بە کۆد و هەستی حەشاماتێکی هەرزەکار ناخوات ئاساییە. تەنها ئەوەندەیە کە نەدەبوو لەروی فیزیکیەوە لێی بدرێت. بەڵام دەرکردنی کچەکە کە بە جلێکی ناقۆڵاوە چۆتە جێگەیەکی تایبەت بە هەرزەکاران ئاساییە. نەک ئاساییە بەڵکو باشیشە.

٦. گەلەکۆمەی نوسەرە بێ خوێنەرەکان و چالاکوانە چەنەبازەکان و پیاوە خوێڕیەکانی سۆشیال
میدیا دژ بەو هەرزەکارانە جێگەی پێکەنینە. رۆژانە لە
کڵەب و باڕە تایبەتەکان و هاوس پارتیەکانیان ، مەسئوولین و کوڕەکانیان دەستدرێژی ئەکەنە سەر دەیان کچی ئەو کۆمەڵگەیە. بەڵام کاردانەوەی عەفەوی ژمارەیەک هەرزەکار وەک کارەساتێکی جیهانی سەیر ئەکەن.

٧. ژمارەیەک خەڵک بەرامبەر سلێمانی ئەرشێنەوە و هەندێکی تر ئەڵێن ئەوانە سلێمانەیی نین و خەڵکی دەرەوەی شارن و بەرامبەر خەڵکی لادێ و شارۆچکەکان ئەرشێنەوە. هەندێکی تریش لە پارچەی دیکەی کوردستانەوە بێ حورمەتانە بەرامبەر هەموو کوردی عێڕاق و دین و ئایین ئەرشێنەوە. هەر سێ گرووپەکە شایەنی ئیهمالکردنن و قیمەتی قۆنەرەیەکی قوڕاویان نیە.

٨. نیشتیمان پێویستی بە هەموو پیاوەکانیەتی. زۆرینەی ئەوانەی بەرگری لەم خاکە ئەکەن باوک و برای ئەو هەرزەکارانەی هوانەن. هەر سبەینێ ئەو هەرزەکارانەشن کە ئەکرێ بۆ خاک و نیشتیمان بجەنگن. ئەرکی خەڵکی ژیر هاوکاریکردنیانە. بۆ ئەوەی پێبگەن و گەورەبن و قۆناغی هەرزەکاری بەرەو پیاوەتی تێپەرێنن. رۆحی موجازەفە و مونافەسە لەدەست نەیەن و نێرێکی ئازا بن بەڵام
لە
هەمان کاتیشدا پیاو بن و هێزی پیاوەتیان تەنها دژ بە دوژمنانی ئیسلام و کوردستان و خێزان بەکاربهێن.

٩. گەورەترین کێشە کە روبەروی کۆمەڵگە مسوڵمانەکانمان بۆتەوە سۆشیال
میدیا و هاتنی ترێندی رۆژئاواییە لەرێی تیکتۆک و ئەپەکانی ترەوە. ئەرکی هەموومانە بە هەرزەکارەکانی هوانەشەوە کە بەشێ بن لە شەڕی پاراستنی کلتور و شوناس. زۆر گرنگە نەهێڵرێت کچی بێ ساحێب زۆر بێت چونکە پێوەری گەورەیی و تۆکمەیی هەموو کۆمەڵگەیەک بریتیە لەوەی چەند ژنەکانی پارێزراون. نابێت بهێلرێت گەشتن بە جەستەی کچی کورد ئاسان بێت. هەر بۆیە دورخستنەوەی کچی بێ ساحێب لە فەزای گشتی کارێکی موقەدەسە.

١٠. یاسا نابێت لەژێر گەلەکۆمەی عاتیفی چالاکوانە چەنەبەزەکان و بەچکەی سەفارات کار بکات. تەنها کارێکی یاسا شکێنی ئەنجامدراوە لێدانی فیزیکیە. بەڵام رەتکردنەوەی بوونی کەسێک لە شوێنێک و دەرکردنی هیچ یاسایەکی نەشکاندوە. دەیان جاری تریش رویداوە. هەر بۆیە دەبێت هەموو سوکایەتی و گشتاندنێک بەرامبەر هەرزەکاران رەت بکرێتەوە و یاساش بە عاتیفە و بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای خانمان نەروات بەرێوە بەڵکو سەیری داتا و واقیع
بکات.

بەهیوای ئەوەی ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی روبەروبونەوەی فەساد بێت بە دەم و دەست و قاچ.