Get Mystery Box with random crypto!

Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

لوگوی کانال تلگرام dananawzar — Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف D
لوگوی کانال تلگرام dananawzar — Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف
آدرس کانال: @dananawzar
دسته بندی ها: سیاست
زبان: فارسی
مشترکین: 2.74K
توضیحات از کانال

چەنەڵی فەرمی دانا نەوزەر جاف لە تێلیگرام. پێکەوە بەهێزترین. پێکەوە باشترین.

Ratings & Reviews

2.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

1

3 stars

0

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 2

2022-12-22 20:18:42 بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

هەڵوێستی مەردانەی گەنجانی دینداری سلێمانی و ڕانیە و هەڵەبجە مانگی دیسەمبەری پڕچێژتر کرد. چێژێکی گەورەتر لە یەک مانگ یاری ناوازەی مۆندیال.

ئەو مەجموعە قژنەبەسەرەی بەیەک دو شڕە موکەبەرەوە پێیان وایە ئەتوانن سپۆنسەرەکانیان ڕازی کەن و شەڕی میللەتی مسوڵمانی کورد کەن ئەبێ سوپاسی خوا بکەن کە تەنها موکەبەرەکان شکێندراون نەک سەر و سەکوتی خۆشیان.

با هەموومان تێر پێ بکەنین بە حاڵی شڕی تڕەکەڵەکێکی سەقەت کە ناتوانێ مووچە دابین بکات بەس خووی یاوەتە جێندەر و ترانز و دودەگی. ئەو رۆژەی بۆ دواجار ئەکەون، بە نوکتە و پێکەنینەوە یادی ناخێریان ئەکەینەوە.

لەگەڵ حورمەتی بێ پایان بۆ گەنجان و مەلایانی مێزەرسپی

دانا نەوزەر جاف
5.9K viewsDNJ, 17:18
باز کردن / نظر دهید
2022-12-21 13:29:44 ئەو هەستەی ئێمە هەمانە بەرامبەر مافیای جێندەر ترس نیە، توڕەییە. فەرقێکی گەورە هەیە لەنێوان ترس و تووڕەیی. تووڕەین لەوەی لە گەرمەی ئەزمەیەکی گەورەی ئابووریا کەمینەیەکی سەخیف بەسپۆنسەری پارەی بیانی خەریکی سووکایەتین بە هەرچی پیرۆزی و جوانی ئەم کۆمەڵگەیە. ئێمە لە مشتێ سەرسەری و ژنە مەسئوول ناترسین بەڵکو تووڕەین لەوەی کە کۆمەڵێ رێوی گەڕیلە بەبەرچاوی شێرەکانی نیشتیمانەوە هەلەکەسەمایانە. ئەم توڕەییە توڕەییەکی موقەدەسە و پشتیوان بەخوا بەرهەمەکەشی شیرین ئەبێت. رۆژێ دێ هەموو مەسئوول و ژنە مەسئوول و کۆنسوڵخانەی ئەم وڵاتەیە ناتوانن بەر لە رژانی جامی غەزەب و توڕەیی ئەم میللەتە بگرن.
2.3K viewsDNJ, 10:29
باز کردن / نظر دهید
2022-12-21 09:47:02 بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

هێرشی بەردەوامی مافیای جێندەر و ژنە مەسئوولە فاسیدەکان بۆ سەر هەڵەبجە لە تام دەرچووە. زۆر بێ شەرمانە و بێ شەرەفانە ئەیانەوێ شەڕی ئیرادە شکاندن لەگەڵ خەڵکی هەڵەبجە بکەن. ئەوان هەڵەبجە بە رەمزی دینداری ئەزانن و پێیان وایە شکاندنی ئەم رەمزیەتە بردنەوەیەکی مەعنەویان پێ ئەبەخشێ.

هەڵەبجە ئەتوانێت پۆرتی مەسئوولین و ژنەکانیان و سپۆنسەرەکانیشیان بشکێنێت. وە ئەگەر ئیرادەی هەڵەبجە بە وێرانکاری ١٩٨٧ و کیمیابارانی ١٩٨٨ و گەلەکۆمەی ١٩٩٧ نەشکابێ، ئەوە چوار رێکخراوی سەرسەری بە دوو موکەبەرەی شڕەوە ناتوانن ئەو ئیرادەیە بشکێنن.

ئیرادە و توڕەیی هەڵەبجە تاقی مەکەنەوە. سنور مەبەزێنن و بەم ئاخر و ئۆخریە دەست لە
کەرێتی بەردەن. ئەگەر نا ئەو ئاگرەی لە کانی عاشقان و گوڵان و شەهیدان و کانی قوڵکەوە هەڵەکات، زۆر مەسئوول و ژنە مەسئوول و سپۆنسەری بیانی نابووت ئەکات.

بێ حورمەتتر بن ئەوانەی دوژمنی کوردستان و ئیسلام
و خێزانن

دانا نەوزەر جاف
5.6K viewsDNJ, 06:47
باز کردن / نظر دهید
2022-12-18 21:03:36 خۆشترین مۆندیال و بەهێزترین یاری کۆتایی مۆندیال لە مێژوودا. سوپاس بۆ قەتەر کە سەلماندی ئێمە هەزار فەرسەخ لەپێش ئەوانەوەین لە رێکخستنی گەورەترین روداوی وەرزشی جیهانی و بەرێوەبردنیدا.

خۆشحاڵم کە هیچ یەک لەو ٩ هەثبژاردەیەی ویستیان لەناو خاکی مسوڵماناندا برەو بە فەسادی ئەخلاقی بدەن سەرنەکەوتن.

بژی رۆحی وەرزشی و دۆستایەتی گەلان، بڕووخێ سەپاندنی کلتووری سەقەتی ئەوروپی
4.2K viewsDNJ, 18:03
باز کردن / نظر دهید
2022-12-15 14:32:19 سوجدەی دوای دۆڕان زۆر مانادارترە لە سوجدەی دوای سەرکەوتن. ئێمە خەڵکانێکین بردنەوە و دۆڕان، سەرکەوتن و شکست، هەڵبەزین و دابەزین هەمووی بە فرسەتێ ئەزانین بۆ دووپاتکردنەوەی مەزنی ناوی اللە و اعلاء كلمة الله. هەر ئەمەشە جیاوازی نێوان باوەڕدار و خەڵکی تر.
3.1K viewsDNJ, 11:32
باز کردن / نظر دهید
2022-12-12 22:05:22
لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بیست و دوو ملیۆن و چوارسەد هەزار خولەک سەیری ڤیدیۆکانی چەنەڵی یوتیوب کراوە. سوپاس بۆ سەدان هەزار گەنجی کوردی مسوڵمان کە کاتی خۆیان لە گەشەکردن و فێربوون و خزمەتدا سەرفدەکەن.
3.3K viewsDNJ, 19:05
باز کردن / نظر دهید
2022-12-12 21:00:03 بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

هەواڵی شکستپێهێنانی هەنگاوێکی تری بەچکەی کۆنسوڵخانەکان لە زانکۆی گەرمیان دڵی خۆشکردم. دڵخۆشیەکە هێندەی تر گەورە دەبێت کاتێک دەزانین کە داستانەکەی زانکۆی گەرمیان دوای هەڵوێستی مەردانەی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە دێت دژ بە ئەجێندای فاشیلی جێندەریزم و سیمیناری سپۆنسەرکراوی بەچکەی سەفارەتە بیانیەکان.

هەڵەبجە و گەرمیان، نەوەکانی شەهیدانی کیمیاباران و ئەنفال ، رابەرایەتی ئەم شەڕە کلتوریە دەکەن و ناهێڵن زومرەیەکی بێ شەرەف و بێ ئینتیما کە خۆیان بە رۆژئاوا فرۆشتوە گەلەکۆمەی کلتووریمان لێ بکەن.

ئەم ڕاپەڕینە خۆرسکە کلتوریەی زانکۆ بە زانکۆ و قوتابخانە بە قوتابخانە دەستی پێکردوە جیهادێکی موقەدەسە و زیندوکردنەوەی رێگەی پێغەمبەرانە دژ بە فەساد.

ئەم شەڕە بێ مەعنایە بەزۆر سەپێندراوە بەسەر کۆمەڵگەکەماندا بەڵام گەنجی مسوڵمانی کورد ئەم شەڕە بەزۆر سەپێندراوە ئەبەنەوە و کوردستان لە بەچکەی سەفارەت و دوژمنانی ئیسلام و کوردستان و خێزان پاک ئەکەنەوە

دڵسۆزی کوردستان و ئیسلام و خێزان
دانا نەوزەر جاف
2.7K viewsDNJ, 18:00
باز کردن / نظر دهید
2022-12-11 00:04:14 لەناو هەڵبژاردە ئەوروپیەکاندا، ئەڵمانیا و ئینگلتەرا نابووترینیان بوون. ویستیان ئەم مۆندیالە نازدارەی کە بۆ یەکەمجارە لە دونیای ئیسلام ئەنجام دەدرێ بکەنە مۆندیالی سەپاندنی رەفتاری قۆڕی ئەوروپی. هەردوو هەڵبژاردەکە سەرشۆڕانە دەرکران و جارێکی تریش نایانبینینەوە. لەجێی وەرزش و دۆستایەتی، دژایەتی دین و کلتور و ئەخلاقی ئێمەیان هەڵبژارد. بەر نەفرەتی ئەم دونیا و ئەو دونتا کەون.
2.6K viewsDNJ, 21:04
باز کردن / نظر دهید
2022-12-10 21:30:16 ئەوان ویستیان ئەم مۆندیالە بکەنە مۆندیالی سەپاندنی قێزەونیزمی ئێل جی بی تی کیو، بەڵام مەغریبیەکان کردیانە مۆندیالی سوجدە و ماچکردنی دەستی دایکە سەرپۆش سپیەکان. مەغریبیەکان بەشێکی گەورەی سوپای سەڵاحەدینی باپیرەمان بوون. لە پاداشتی جیهاد و تێکۆشانیاندا، ناوچەیەکی گرنگی قودسی پێ بەخشین کە تائێستاش بە باب المغاربە ناسراوە. ئەمشەو خۆشیەکی بچووک هەموو مسوڵمانانی دونیای کۆکردۆتەوە بە ئومێدی ئەو رۆژەی سنوورە دەستکردەکان تێکدەشکێنرێن و گەلانی مسوڵمان لەژێر یەک بەیداخ و ئاڵادا کۆدەبنەوە.
2.5K viewsDNJ, 18:30
باز کردن / نظر دهید
2022-11-14 20:01:21
A letter from Dana Nawzar Jaf to @elonmusk
5.8K viewsDNJ, 17:01
باز کردن / نظر دهید