2022-08-04 11:18:51
چۆن وا لە دڵ و نەفسم بکەم کە خوێندنەوەی قورئانی لا خۆشەویست بێت ؟
کەسانێک هەن قورئان دەخوێننەوە و خۆیان ناچار دەکەن بە خوێندنەوەی
کەسانێکیش هەن بۆیە دەیخوێننەوە چونکە خۆشیان دەوێت و حەز دەکەن و پێی ئاسودەن و پێویستیان بەوە نییە خۆیان ناچار بکەن
تۆش دەتوانیت بگەیت بەو ئاستەی کە لە ناخی دڵەوە خوێندنەوەی قورئانت لا خۆشەویست بێت و بەرگەی دووری نەگریت
ئەوەش بە چەن ڕێگایەک :
ڕێگای یەکەم :
ئەوەیە بزانیت کە قورئان تۆی خۆشدەوێت کە دەیخوێنیتەوە و دەبێتە پارێزگارت لە ڕۆژی قیامەت و ڕێگا نادات عەزاب بدرێیت و دەتپارێزێت
دەی ئەمە گەورەترین هۆکار نییە بۆ ئەوەی قورئانمان خۆش بوێت ؟
پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی :
قورئان زۆر بخوێننەوە ڕۆژی قیامەت دێت و شەفاعەتتان بۆ دەکات
مرۆڤیش بە تەبیعەت وایە ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کە پارێزگاری لێ دەکەن
قورئانیش ئەم کارە دەکات
ئەزانیت چۆن بەرگریت لێ دەکات ؟
ئەزانیت چی دەڵێ لە ڕۆژی قیامەت ؟
وەکو کێوێک دەوەستێت و رێگە لە سزادانت دەگرێت
لە بەرامبەر خوادا دەوەستێت و داوای لێخۆشبونت بۆ دەکات
دەڵێت خوایە ڕێگریم لێ کرد شەو بخەوێت
ڕۆژەکانیم بە خۆمەوە بەستەوە
دەی خوایە بمکە بە شەفاعەتکاری
خوای گەورەش دەفەرموێت لێی خۆش بووم
ئەگەر ئەمەت زانی قورئانت زۆر خۆش دەوێت و زیاتر دەیخوێنیت چونکە تا زیاتر بیخوێنیت زیاتر شەفاعەتت بۆ دەکات لە ڕۆژی قیامەت
ڕێگای دووەم کە وات لێ دەکات زیاتر قورئانت خۆش بوێت :
ئەوەیە کە بیر لەو چاکانە بکەیتەوە کە بەهۆی خوێدنی قورئانەوە دەستت دەکەوێت ، خوێندنی هەر پیتێک لە قورئانی پیرۆز بەرامبەر بە دە چاکەیە
کاتێک قورئان دەخوێنیتەوە هەست بە زیاد بونی ئەو چاکانە بکە
سورەت الکوثر کە کورترین سورەتە لە قورئانی پیرۆز نزیکەی ٥٠٠ چاکەیە و سورەت الفاتحە نزیکەی ١٥٠٠ چاکەیە
دەی وەڵاهی ئەگەر خوێندنەوەی پیتێک بە دە دۆلار بوایە هیچ کەسێکت نەدەبینی ئیلا قورئانێکی بە دەستەوە دەبوو و دەیخوێندەوە !
بیهێنە پێش چاوت چ هەستێکە لە کاتی خوێندنەوەی قورئان ببینیت کە خوای گەورە کێوێک لەچاکە و نور و ڕوناکی بە دەورتدا دروست دەکات و لە ڕۆژی دواییدا بۆت دەبێتە فریشتەی ڕزگارکەر
ئەوەندە زۆر قورئان بخوێنەوە
ئەوەندە زۆر چاکەی پێ کۆبکەروە کە بتوانیت بەهەشتی پێ بکڕیت !
ڕێگای سێیەم :
تەدەبور و ورد بونەوە و تێڕامان لە کاتی خوێندنەوەی قورئان
چۆن تەدەبور بکەم ؟
وا هەست بکە کە لەگەڵ تۆدا قسە ئەکات
چونکە خوای گەورە دەیەوێت تێرامان بکەیت
بزانیت کە چی لێ داوا کردوویت
حەز دەکات بیر بکەیتەوە کە خوا چی لە تۆ دەوێت ؟
خوای گەورە نایەوێت پەیامەکەی وەلا بنێیت و ئیهمالی بکەیت
خەیاڵ بکە کە تۆ بەڕێوبەری فەرمانگەیەکیت و چەن پەڕاوێک بەسەر فەرمانبەرەکاندا دابەش کردوە کە بڕیارێکی نوێ هەیە
دەبینیت هەمویان واژۆیان کردووە و ڕازین
بانگی یەکێک لە فەرمانبەرەکان دەکەیت و پێیدەڵێیت پەڕاوەکەت خوێندەوە ؟
دەڵێ بەڵێ
باشە تێگەشتی کە من چیم لە تۆ داواکردووە ؟
دەڵێ ببورە خەیاڵم ڕۆشتبوو بیرم نییە
باشە زانیت کە دەمەوێت واز لە چ شتێک بهێنیت ؟
ناوەڵا ببورە بیرم لای شتێکی دیکە بوو ئەو کاتە
فەرمانبەرەکە بە وردی پەیامەکەی تۆی نەخوێندۆتەوە ئێ بێگومان پێت ناخۆش دەبێت و توڕە دەبیت
ولله مثل الاعلی
کەسێک نیو کاتژمێر و کاتژمێرێک قورئان دەخوێنێتەوە
لێی بپرسە خوا چ فەرمانێکی پێ کردی لەو چەن پەرەیەکی کە خوێنتەوە دەڵێ نازانم
بڵێ خوا لە چ شتێک ئاگاداری کردیتەوە دەڵێ نازانم
بڵێ باشە هیچ بیر هێنانەوە و چیرۆکێکت تیاخوێندەوە
دەڵێ وەڵام بیرم نییە چیرۆکی آدم یان موسی نوح نازانم کامیان بوو دڵنیا نیم
دەی ئازیزم بۆچی قورئان دەخوێنیتەوە ؟!
قورئان تەنها بۆ کۆکردنەوەی چاکە دانەبەزیووە
هاوەڵان شەوان بەشێک لە قورئانیان دەخوێندەوە و بە ڕۆژ جێبەجێیان دەکرد و کاریان پێ دەکرد
وا هەست بکە کە قورئان قسە بۆ تۆ دەکات
وا دابنێ کە ئەم قورئانە تەنها بۆ تۆ دابەزیووە
وەک ئەوەی کە خوا بیەوێت تەنها قسە بۆ تۆ بکات
بڕوا بکە ئەگەر بەم شێوەیە قورئانت خوێندەوە بیرت لای ئەوە نابێت کە کەی دەگەیت کۆتایی جوزئەکە یان چەندی ماوە بۆ کۆتای سورەتەکە
بەڵکو چێژ لە هەر پیتێک وەردەگریت کەبەسەریدا تێدەپەڕیت
ئەگەریش مانای وشەیەکت نەزانی خێرا تەفسیر دەکەیتەوە تا ماناکەی بزانیت و بزانیت خوا لەم وشەیە مەبەستی چییە و چ پەیامێکی تیایە بۆ تۆ
من پێشنیار دەکەم هەموو ڕۆژێک یەک جوزء لە قورئانی پیرۆز بخوێنیتەوە و بە مانگێک خەتمێک بکەیت
بەڵام با خەتمێکی تری جیاوازت هەبێت
ڕۆژانە تەنها یەک لاپەڕە بخوێنەرەوە بەڵام بە تەدەبورەوە و زیاترلێی ورد بیتەوە تێیدا بژیت نوقم بیت لە ماناکەیدا
یەکێک لە پیاو چاکان دەڵێت :
هەموو هەینییەک خەتمێکم هەیە
هەموو مانگێک خەتمێکم هەیە
هەموو ساڵێک خەتمێکم هەیە
وە خەتمێکم هەیە سی ساڵە بەردەوامم و تەواوم نەکردووە !!!
520 viewsedited 08:18