2022-06-16 15:19:47
خۆشیەکانی ناو گۆڕ بۆ موسڵمانی ئیماندار!
۷ زانیاری لەبارەی گۆڕ ڪە وات لێ دەڪەن ترست لێی نەبێت :
۱ـ پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: گۆڕ باخێڪە لە باخەڪانی بەهەشت.
ڪەواتە باوەڕدارە چاڪە ڪارەڪان ڪە دەچنە ناو گۆڕ دەبینن پارچەیەڪی بەهەشتە.
۲ـ پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: ڪاتێڪ بەندەیەڪی خوا دەخرێتە ناو گۆڕەوە خوای گەورە بەفریشتەڪان دەفەرموێ: ڕاخەرێڪی بەهەشت بۆ بەندەڪەم ڕابخەن و دەرگایەڪی بەهەشتی لەسەر بڪەنەوە.
۳ـ پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: دەرگایەڪی بەهەشت بۆ باوەڕدار دەڪرێتەوە، لەوێوە شنەبای بەهەشتی بۆ دێت و بۆنی دەڪات.
٤ـ خوای گەورە گۆڕی باوەڕدار فراوان دەڪات تا تەنگ نەبێت و ئازاری پێ نەگات.
٥ـ ئێمە وادەزانین لەناو ڪفنەڪەیدا دەبێت بەڵام وانیە باوەڕدار پۆشاڪی بەهەشت لەبەردەڪات.
٦ـ گۆڕی باوەڕدار ڕووناڪ دەڪرێت و تاریڪ نابێت.
۷ـ خوای گەورە لەناو گۆڕدا مژدەی بەهەشت بە باوەڕداران دەدات بۆیە دڵیان ئارام دەبێت و تامەزرۆی هاتنی ڕۆژی قیامەت دەبن .
♕♕♕♕♕♕♕♕♕♕♕♕♕♕♕
373 viewsedited 12:19