2021-05-03 14:34:59
#چیڕۆکی_کاریگەر....!!
پاشایەک ھەبوو رۆژێک بریاریدا ھەموو کەسە بەتەمەنەکان بکوژێت ، بەلام گەنجێک ھەبوو زۆر باوکی خۆش دەویست کە ھەوالەکەی بیست باوکی خۆی لە ژوورێکی نھێنی لە ژێر زەوی شاردەوە ،
پاسەوانەکان ھاتن کەسیان نەدۆزیەوە ، رۆژان رۆی پاشا بەھۆی جاسوسەکانیەوە بەو ھەوالەی زانی بریاریدا پێش زیندانی کردنی گەنجەکە کوشتنی باوکی گەنجەکە تاقی بکاتەوە !!!!
پاشا پاسەوانێکی بە دوادا نارد گوتی : بە گەنجەکە بلێن با بەیانی بە سوارێکی پیادە بێت گەنجە سەری سورما چووە لای باوکی لە شوێنە نھێنیەکە باوکی زەردە خەنەیەکی کردوو گوتی:
بەیانی گۆچانێکی گەورە لەگەل خۆت ببە بۆ بەیانی کورە گەنجەکە چووە لای پاشا و لە بەردەم پاشا وتی : ئەوە سوارێکی پیادە ؟ پاشا سەرسام بوو بە زیرەکی کورەکە پێی گوت :
بەیانی وەرەوە بەلام بە جلێکی رووتی داپۆشراو بێت ، کورەکە دیسان چووە لای باوکی ، باوکی گوتی: پێلاوەکەتم بدەیە ، خوارەکەی لێکردەوە ، گوتی : بەم شێوەیە برۆ لای پاشا ،
بۆ بەیانی پاشا بە بینی سەرسام بوو بە زیرەکەی کورەکە، پاشا بە کورەکەی گوت: کە بەیانی ھاتیەوە دوژمن و دۆست لەگەل خۆت بێنە، کورەکە چووە لای باوکی لە شوێنە نھێنەکەیان ،
باوکی گوتی : بەیانی سەگەکە و ژنەکەت لەگەل خۆت ببە لە بەردەم پاشا زلەیەک بدە لە ھەردووکیان ، کورەکە وتی : چۆن باوکە ، باوکی وتی : ببینە و سەیر بکە ،
کورەکە بەیانی چووە بەردەم پاشا زلەیەکی لە ژنەکەی دا ژنەکەی ھاواری بەسەردا کردوو بە پاشای گوت : کە مێردەکەی باوکی خۆی حەشارداوە و پاشان مێردەکەی بەجێ ھێشت،
پاشان شەقێکی لە سەگەکەی دا سەگەکە زۆر بە غەمباریەوە سەیری خاوەنەکەی کرد ،
سەگەکە بە راکردن ھات و لە دەورو پشتی سورایەوە ، پاشا زۆر سەرسام بوو گوتی : برۆن باوکی بھێنن با ببێتە راوێژکاری کۆشک وە کورەکەش کوشتنی لەسەر لا کەوت ....
مرۆڤ ھەردەم دوژمنی مرۆڤە جاری واھەیە برا کە نزیکترین کەستە لە دواوە خەنجەرت لێی دەدات،
باوک لە ھەر تەمەنێک بێت لەھەر ئاستێک بێت گەنجینەیەکە تا لە دەست نەدرێت نرخی نازانرێت، باوک قوتابخانەیەکی تەواوە ،
باوکت بکە راوێژکارت و شوێنی نھێنیەکانت ھەمیشە چارەسەر دەدۆزێتەوە ...!!
255 views﮼راسان , 11:34