2021-04-17 04:36:44
ئەمڕۆ کاتێ لەخەو هەستای سەیرم کردی و هیوام ئەوە بوو قسەم لەگەڵدا بکەی ، تەنها چەن ووشەیەک ، یان سوپاسم بکەی لەبەر ئەو ڕووداوە خۆشەی کە دوێنێ ڕویدا لە ژیانی تۆدا ، بەڵام تۆ مشغوڵ بووی ...
کاتێک ویستت لەماڵ بچیتە دەرەوە دەتوانی چەند خولەکێک بوەستی و سەلامم لێ بکەیت بەڵام تۆ سەر قاڵ بووی ، کاتێ کە پانزە خولەک بێ هۆ لەسەر کورسی دانیشتبوی وامدەزانی دەتەوێت قسەم لەگەڵ بکەیت بەڵام تۆ بەرەو مۆبایلەکەت ڕاتکرد و قسەت لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانت کرد لەبارەی شتی بێ نرخەوە قسەتان دەکرد ، من بە ئارامی و لەسەر خۆیی بەدرێژایی ڕۆژ سەیری تۆم دەکرد بەڵام تۆ ئەوەندە سەر قاڵ بویت کە بە هیچ شێوەیەک قسەت لەگەڵ نەکردم ، لەکاتی نان خواردنی نیوەڕۆ زانیت کە هەندێ لە هاوڕێکانت پەیوەندیان پێوە کردم و قسەیان لەگەڵ کردم ، بەڵام تۆ هیچت نەکرد
دیسانەوە چاوەڕێم کردی پاش سەیرکردنی تەلەفزیۆن و نان خواردن قسەم لەگەڵدا بکەیت بەڵام هەر هیچ
کاتی نوستن بەخێرایی بەرەو جێگەکەت ڕۆشتی گرنگ نیە لەوانەیە نەتزانیبێ من هەمیشە لەگەڵ تۆدام ، من زیاتر لەوەی کە تۆ بزانی ئارام دەگرم ، تەنانەت دەمویست فێرت بکەم کە چۆن مامەڵە لەگەڵ خەڵکانی دیکەشدا خۆڕاگرو ئارام بیت
من هەموو ڕۆژێک چاوەڕێت دەکەم قسەم لەگەڵ بکەیت
زۆرباشە ، تۆ جارێکی دیکە لەخەو هەستایت و منیش جارێکی دیکه لەبەرخاتری تۆ چاوەڕوانم کردی ، بەوهیوایەی کە ئەمڕۆ کەمێک لەکاتی خۆت بدەی بە من و داوام لێ بکەیت تاوەکو ڕۆژێکی باش و خۆشت هەبێت و بتوانم هاوکاریت بکەم
دۆستی نزیکـــــت خـــــــودا ....
567 views﮼راسان , 01:36